دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌مای عه‌ره‌بی و میسڕی"مونه شه‌له‌بی"، له‌وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، زۆر به دڕندانه لێی دراوه و سه‌ری تاشراوه، ڕاسته‌وخۆ نابراو له واڵی تایبه‌ته‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕوون كردنه‌ویه‌كی بڵاو كرده‌وه و 2.5 ملیۆن كه‌س ڕوون كردنه‌وه‌كه‌ی خوێندووه‌ته‌وه.
وێنه‌كه وێنه‌ی "مونه شه‌له‌بی"یه كه ڕووبه‌ڕووی لێدانێكی زۆر له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه كه له گه‌ڕه‌كێكی جوونشین نیشته‌جێن له میسڕ.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه هه‌موو ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌رقاڵ كرد به‌خۆیه‌وه، به تایبه‌ت ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی میسڕ، هه‌وادارانی له ڕێگه‌ی نامه و كۆمێنته‌وه داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك به ڤیدیۆ دانراو، له واڵی تایبه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌نده، تێیدا هاتووه، ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه ڕاسته و هونه‌رمه‌ند مونه شه‌له‌بی خۆیه‌تی، له وێنه‌كه‌دا شێوه‌ی ده‌موچاوم ته‌واو تێك چووه، جگه له ئازاری جه‌سته‌ی قژیشی بڕدراوه، ئه‌م وێنه‌یه‌ش به‌شێكه له نواندنه‌كانی هونه‌رمه‌ند مونا شه‌له‌بی له كاتی ئه‌نجامدانی نوێترین درامای به‌ناوی "گه‌ڕه‌كی جووله‌كه‌كان"، كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه به دڕندانه‌ترین شێوه‌یه هێرش ده‌كرێته سه‌ری.
مونه شه‌له‌بی، هونه‌رمه‌ند و ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی میسڕی له دایكبووی 1982 له شاری قاهیره، به‌شداری له 57 فلیمی سینه‌مایی كردووه، له خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌رییه‌وه هاتووه‌ته دنیای هونه‌ره‌وه.