كوڕێكی تری زێدان پەیوەندی بە تیپی یەكەمی ریال مەدریدەوە دەكات
رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، لۆكای كوڕی زێنەدین زێدانی راهێنەری فڕەنسی بۆ وەرزی داهاتوو دەبێتە گۆڵپارێزی سێیەمی تیپی یەكەمی یانەی ریال مەدرید.
رۆژنامەی (ماركا)ی نزیك لە یانەی ریال مەدرید بڵاوی كردەوە: لۆكا بۆ وەرزی داهاتوو لەتەك كاسیا دەبێتە گۆڵپارێزی سێیەمی یانەی ریال مەدرید و لەگەڵ تیپی یەكەمی ئەو یانەیەدا مەشق و راهێنان دەكات.
لۆكای تەمەن 19 ساڵ ماوەی 13 ساڵە لە قوتابخانەی پێگەیاندنی یاریزانانی یانەی ریال مەدرید مەشق و راهێنان دەكات و بۆ یەكەمجار لە تەمەنی 6 ساڵیدا لەگەڵ یانەكە دەستی پێ كرد.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە بۆ وەرزی داهاتوو گۆڵپارێزی سەرەكی تیپی یەكەمی یانەی ریال مەدرید كیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی كۆستاریكی دەبێت، گۆڵپارێز دووەمیش كاستیا دەبێت و ئەوەی سێیەمش بە لۆكای كوڕی زێدان دەدرێ.
جێی باسە كوڕە گەورەكەی زێدان، ئینزۆی تەمەن 22 ساڵ سەرەتای ئەم مانگە بەفەرمی ریزی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و بۆ ماوەی 3 وەرز گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەلاڤێسی ئیسپانی ئیمزا كرد.
وشە -
ئامانج ئهكرهم