جێگری سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان: له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریی كوردستان هیچ ئه‌ندامێكمان نییه
سه‌روه‌ر كه‌مال هاواری جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر پێوه‌ندی سه‌ندیكاكه‌یان به ناوه‌ندی بڕیاری ئابووری له كوردستان و گله‌یی ئه‌وه ده‌كات له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریی كوردستان ئه‌ندامیان نییه و به‌شدارییان پێ نه‌كراوه.
هاواری پێی وایه گرنگترین ده‌رهاویشته‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان له به‌ستنه‌وه‌ی ئابووری رزگار ده‌كات و دووپاتی كرده‌وه "كوردستان ناوچه‌ی كێبه‌ركێی ئابوورییه و وڵاتێك ده‌رگای له‌سه‌ر دابخات، وڵاتێكی تر ده‌یكاته‌وه".
وه‌ك سه‌ندیكایه‌كی تایبه‌ت به ئابووریناسیی، تا چه‌ند حكوومه‌ت له بڕیاره ئابوورییه‌كان به‌شداری پێ كردوون و ئێوه‌ش تا چه‌ند هاوكار بوون له چاره‌سه‌ری ته‌نگژه ئابوورییه‌كان؟
سه‌ندیكای ئابووریناسانی كوردستان زیاتر له حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ ئه‌ندام و ٥٤ نووسینگه و سه‌نته‌ری هه‌یه و لقی له پارێزگاكانی كوردستان كردووه‌ته‌وه، به‌گشتی راوێژكردن پێمان یه‌ك ریتمی نه‌بووه، هه‌ندێك جار پرسمان پێ كراوه یان خۆمان ده‌ستپێشخه‌ر بووین و پڕۆژه‌مان داوه به تایبه‌تی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی پێوه‌ندی راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا هه‌یه سه‌ردانمان كردوون و پڕۆژه‌مان هه‌بووه له‌گه‌ڵیان دانیشتووین و رای ئابووریناسانی خۆمان بۆ گواستوونه‌ته‌وه، كاتی خۆی له سه‌رده‌می بریمه‌ر له سیاسه‌تی دراودا قسه‌مان هه‌بووه. دوای ٢٠٠٣ له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی وه‌به‌رهێنان رۆڵمان زیاتر بووه، چه‌ندان سیمینارمان به‌ڕێوه بردووه و پێمان گوتوون ده‌بێت چۆن وه‌به‌رهێنان بكرێت، بۆ نموونه بۆ گه‌شه‌ی پیشه‌سازی پێمان گوتوون ده‌بێت كه‌رتی وزه په‌ره پێ بده‌ین.
ده‌ڵێی پڕۆژه‌مان هه‌بووه و قسه‌تان هه‌بووه، كواته حكوومه‌ت تا چه‌ند قسه‌كانی ئێوه‌ی به هه‌ند وه‌رگرتووه؟
به گشتی ناتوانم بڵێم باش گوێمان لێ گیراوه، ناشتوانم بڵێم گوێمان لێ نه‌گیراوه، له بواری وه‌به‌رهێنان ئێمه داوامان له حكوومه‌ت و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان كرد پڕۆژه‌كان به فیلته‌ری سه‌ندیكادا تێپه‌ڕێت و به‌رچاوڕوونی هه‌بێت.
ئایا به فیلته‌ری ئێوه‌دا تێپه‌ڕین؟
به‌ڵێ تێپه‌ڕیوه، پێشتر سه‌ندیكا دوو به‌ش بوو، دوای یه‌كگرتنه‌وه سه‌ندیكاكانیش یه‌ك خران و حكوومه‌ت باشتر گوێی له سه‌ندیكاكان گرت، ئێمه پێشتر ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی ئابووریناسانمان ده‌كرد له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو و ئه‌وانه‌ی سلێمانیش وابوون، كه یه‌ك خرا ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تی باش كرد.
له كوردستان كۆمه‌ڵیك بڕیاری ئابووری دراون بۆ نموونه مووچه‌ی پاشه‌كه‌وت، ئایا ئه‌م بڕیارانه واژوو و ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی له‌سه‌ر بووه و به‌ڕاستی لێی رازی بوون؟
هه‌ر وه‌زاره‌تێك ئه‌جیندای خۆی هه‌یه و سروشتی كاركردن له وه‌زاره‌تێك بۆ یه‌كی تر جیاوازه، بۆ نموونه وه‌زاره‌تی كار كه قه‌رزی بچووكی داوه بڕیاری خۆی داوه، قسه‌ی خۆمان كردووه و ناتوانم بڵێم ١٠٠% گوێ له قسه‌كه‌مان گیراوه، چونكه ئێمه بڕیاربه‌ده‌ست نه‌بووین و ئێمه‌ش بانگ كراوین و نوێنه‌رایه‌تیمان كردووه. گله‌ییمان هه‌یه، بۆ نموونه تا ئێسته هیچ ئه‌ندامێكی ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریی كوردستان به‌شدار نییه و به فه‌رمی داوامان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش كردووه كه نوێنه‌رێكمان وه‌ربگرێت، به‌ڵام قبووڵ نه‌كراوه.
بۆچی قبووڵیان نه‌كردووه؟
نازانم ده‌كرێ پرسیار له خۆیان بكه‌ی. له‌باره‌ی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتیش پرس به ئێمه نه‌كراوه.
هیچ بڕیارێك هه‌بووه حكوومه‌ت ده‌ری بكات و ئێوه به هه‌ڵه‌ی بزانن، ئایا هه‌ڵوێستتان هه‌بووه و گوشارتان خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌ت بیگۆڕێ؟
ئێمه تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ین و هه‌ست به كۆمه‌ڵیك كه‌موكورتی و كێشه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر بڵێم پێویسته حكوومه‌ت پاشه‌كه‌وتی مووچه نه‌كات، ده‌بێت توانای دارایی حكوومه‌تم له‌به‌رچاو بێت، حكوومه‌ت ده‌وڵه‌ت نییه ناتوانێت یه‌ده‌گی زێڕ و دراوی هه‌بێت، ناتوانێت قه‌رز بكات. كه پاره هه‌بوو حكوومه‌ت ئیشی باشی كردووه و درێغی نه‌كردووه له خزمه‌تی ئابووری. من بۆ حكوومه‌ت ناپاڕێمه‌وه و له پرسی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌دا مووچه‌ی پله‌باڵاكانیشی بڕی. حكوومه‌ت داهاتی خۆی ئاشكرا ده‌كرد و ده‌یگوت ئه‌وه‌نده نه‌وتمان فرۆشتووه و به پاره‌كه‌ی ئه‌مه كراوه، من ناتوانم بڵێم تۆ زیاترت فرۆشتووه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم نه‌بووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌موو مانگێك له‌سه‌ر نه‌وت راپۆرتی بڵاو ده‌كرده‌وه، به‌ڵام دوای هاتنی كۆمپانیای بواری وردبینی و ژمێریاری، ئه‌مساڵ حكوومه‌ت هیچ راپۆرتێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ئایا بڕواتان به راپۆرته‌كانی حكوومه‌ت هه‌بووه؟
زۆر كه‌س به مه‌به‌ستی سیاسی حكوومه‌تی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر ده‌فرۆشێت، من وه‌ك سیاسییه‌كان قسه ناكه‌م و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه قسه ده‌كه‌م و ئه‌و ئاماره لێك ده‌ده‌مه‌وه كه حكوومه‌ت ده‌یخاته ڕوو. ئه‌ركی من نییه چاو‌دێر بم بزانم به‌راستی چه‌ند ده‌رده‌هێنن و چه‌نده ده‌فرۆشن، زانیارییه‌كان له وێبسایتی خۆیان بڵاو ده‌كرێته‌وه و منیش پشت به‌و راپۆرتانه ده‌به‌ستم.
ورده‌كاریی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوونی دیار نین و هێمای پرسیاریان له‌سه‌ره، ئایا سه‌ندیكا له گرێبه‌سته‌كان ئاگاداره؟
خۆی پێش گرێبه‌ست ده‌بێت رای ئابووریناسان وه‌ربگیرێت، ئێمه له بواری نه‌وتدا كه‌سانی پسپۆڕمان هه‌یه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پرسیاری لێ بكردینایه و بگوتایه ده‌مانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌دا بكه‌ین، ئه‌وكات ده‌كرا سه‌ندیكا رای خۆی هه‌بێت، كه نه‌كراوه، سه‌ندیكا باشی و خراپی گرێبه‌سته‌كه ده‌خاته لای حكوومه‌ت. بۆ نمونه رۆسنه‌فت وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كوردستاندا كردووه.
سه‌رۆكی سه‌ندیكاكه‌تان له دیمانه‌یه‌كدا بۆ یه‌كێك له رۆژنامه‌كان باسی خواردنی یه‌ك ملیار دۆلاری كردبوو له گرێبه‌ستی نه‌وتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆسنه‌فت، ئایا ئێوه ئاگادارن؟
هه‌موو ئابووریناسێك له هه‌ر پۆست و پایه‌یه‌كدا بێت ئازاده له بۆچوونی، به‌ڵام ده‌بێت شرۆڤه و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له چوارچێوه‌ی زانستی ئابووری و سه‌لماندنی تۆمه‌ته‌كاندا بێت، من به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری ئه‌و پرسه نیم و به‌ڵگه‌م له به‌رده‌ستدا نییه له‌سه‌ر ئه‌و ملیاره‌ی باست كرد، سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ورده‌كاریی ئه‌و پرسه‌یان بۆ رۆژنامه‌نووسان خسته ڕوو، به‌ڵام خۆ ناكرێت له‌م ته‌نگژه دارایی و ئابوورییه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن، وڵاتێكی وه‌ك رووسیا و كۆمپانیاكانی، هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌یان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، نزیكبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و وڵاتانه به‌تایبه‌تی له گه‌وره كۆمپانیاكانیان هه‌نگاوێكی گرنگه و شرۆڤه و بیروبۆچوونی جیاجیا دوور له تۆمه‌تباركردن و ئه‌جیندای ده‌ره‌كی كارێكی ئاسایییه، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر پۆستێكدا بێت پێویسته بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان و راستی تۆمه‌ته‌كانی به‌ڵگه‌ی وردی له به‌رده‌ستدا بێت.
كۆمپانیای رۆسنه‌فت بۆ رووسیا به‌هه‌مان شێوه‌ی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل بۆ ئه‌مه‌ریكا، گرنگه و ده‌یسه‌لمێنێت كوردستان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیفاكتۆ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، رێككه‌وتننامه‌كه‌ش له قۆناغی سه‌ره‌تاییدایه و له دواڕۆژدا ده‌كرێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی ورده‌كاریی زیاتری ئه‌م رێككه‌وتنه بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون بكه‌نه‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه‌سانێك چی بكه‌یت و چی هه‌نگاو بنێیت، ئه‌وان بڕیاریان داوه هه‌ر ره‌خنه بگرن، ئه‌م شێوازی كاركردنه له پرۆسه‌ی دیموكراتی و سیاسه‌تدا جێی نابێته‌وه.
له ٢٥ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ ریفراندۆم ده‌كرێت و گرنگترین بناغه‌ی سه‌ربه‌خۆییش ئابوورییه، لێكدانه‌وه‌تان بۆ ئابووریی كوردستان چییه؟
پرۆسه‌ی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیییه و وابزانم حكوومه‌ته‌كان زیاتر له‌وه‌ی كوردستان پێویستی پێیان بێت، پێویستییان به كوردستانه. كوردستان خاوه‌نی كانزا و نه‌وتی زۆره و تا نه‌بین به ده‌وڵه‌ت، هه‌ندێك پرسمان بۆ چاره‌سه‌ر نابێت، ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له زۆر شت رزگارمان ده‌كات، به‌تایبه‌تی له به‌سترانه‌وه‌ی ئابووری. ئه‌وكات ئێمه خاوه‌نی بانك و دراوی خۆمان ده‌بین و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌ده‌گی خۆمان ده‌توانین كار بكه‌ین، هێشتا ده‌وڵه‌ت نین وڵاتان به‌و شێوازه دێنه پێش، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بین هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێین. خۆزگه ناكۆكییه‌كان له ناوخۆ نه‌مێنن، هه‌له‌كه زۆر زێڕینه و ئێمه وه‌ك ئابووریناسان پێمان وایه كوردستان له زۆر ته‌نگژه رزگاری ده‌بێت.
داهاتووی ئابووریی كوردستان روون نییه، به‌راستی پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه ئاسۆی ئابووریی كوردستان روونتر پیشان بدات و خه‌ڵك له نیگه‌رانی بهێنێته ده‌ره‌وه؟
هه‌موو ئه‌و كێشانه له مێژووی كورددا هه‌بووه و له‌وه‌ته‌ی كورد هه‌یه به‌مه ترسێنراوه، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ڕا ئێمه ده‌ترسێنن، خۆیان ده‌یان كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه، ترسه‌كه ئه‌وه‌یه خه‌ڵكێك ئه‌جیندای ده‌وڵه‌تی تر بۆ ئێمه شی ده‌كه‌نه‌وه و خه‌ڵكی ئێمه ده‌ترسێنن و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه راسته‌وخۆ نه‌یانگوتووه گه‌مارۆ ده‌خه‌نه سه‌ر كوردستان، به‌ڵكو خه‌ڵكی ناوخۆیه قسه‌ی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی دێنێت و ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌دات. هه‌ڵبه‌ت خۆ ئاماده‌كردنی ئابووری ده‌وێت.
بۆ نموونه ئابووریی كوردستان به‌و بۆڕییه نه‌وته به‌نده كه به توركیادا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌گه‌ر توركیا كێشه دروست بكات، ده‌بێت چی بكه‌ین؟
قه‌باره‌ی بازرگانیی تاكلایه‌نه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ كوردستان نۆ ملیار دۆلار بووه، هه‌رێمی كورستان سوودی زۆری به توركیا گه‌یاندووه. ئێمه كێبه‌ركێی وڵاتان بۆ ئابووریی كوردستان به ئه‌رێنی ده‌بینین، یه‌كێك ده‌رگه دابخات، یه‌كێكی تر ده‌یكاته‌وه و ئه‌وانه‌ی كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، دواجار خۆیان زیانیان پێ ده‌گات.
پێت وایه ده‌بێت له رووی ئابوورییه‌وه چی بكه‌ین؟
خاڵی یه‌كه‌م چاكسازی و شه‌فافیه‌ت و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه، ده‌بێت ئینتیما بۆ تاك بگه‌ڕێنینه‌وه، بیر له فره سه‌رچاوه‌یی داهات بكه‌ینه‌وه و ته‌نیا پشت به سه‌رچاوه‌یه‌كی دیاریكراو نه‌به‌ستین. ده‌بێت سێكته‌ره‌كانی تر په‌ره پێ بده‌ین، به‌تایبه‌تی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و خزمه‌تگوزاریی له هه‌موو روویه‌كه‌وه، پاڵپشتی زیاتری ئابووریی كوردستان بكه‌ین.
ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌رهاویشته ئابوورییه‌كانی چۆن ده‌بینی؟
ریفراندۆم هه‌نگاوێكی گرنگه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تبوون و به‌دیهێنانی خه‌ونی گه‌وره‌ی كورد، ئه‌مه‌ش مافێكی سروشتیی هه‌موو تاكێكه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسیدا، بۆیه مافی ده‌نگدان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی گه‌لێكه له سه‌رووی ویست و خواستی حزبه‌كانه‌وه، حزبه‌كان له كوردستان پێویسته یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بن له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و پاڵپشتی بارزانی بكه‌ن، چونكه جارێكی تر ئه‌سته‌مه گه‌لی كورد هه‌لێكی وا مێژوویی و زێڕینی ده‌ست بكه‌وێته‌وه.
له‌م پرسه‌دا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه، هه‌روا ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستن، وه‌ك چۆن بینیمان عه‌بادی له ئێران به گاڵته باسی پرسی ریفراندۆمی كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه ترسی گه‌مارۆی ئابووری و برسێتی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ترسێك كه زۆر له‌مێژه ئه‌و وڵاتانه له دژی ئێمه به‌كاریان هێناوه. ئه‌ی ئه‌وه نییه حكوومه‌تی مه‌زه‌وی به‌غدا ماوه‌ی سێ ساڵه بودجه‌ی كوردستانی بڕیوه و وه‌ك هاوبه‌شێك له عێراقدا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ناكات، له كاتێكدا پێشمه‌رگه به‌فه‌رمانده‌یی بارزانی توانی داعش تێك بشكێنێت. هێزی پێشمه‌رگه بووه هێزێكی گرنگی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و متمانه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتووی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی به‌ده‌ست هێنا.
هه‌رێمی كوردستان پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و راسته له ناوخۆدا كه‌موكورتی و هه‌ژاری و پاشه‌كه‌وتی مووچه و گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافییه‌ت هه‌یه، به‌ڵام توانرا له‌رێی پشتبه‌ستن به‌داهاتی نه‌وت، شه‌ڕی داعش بكه‌ین و زیاتر له ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره داڵده بده‌ین و سه‌ره‌ڕای بڕینی بودجه خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان رانه‌وه‌ستن، واتا هه‌رێمی كوردستان پیلانی ناحه‌زان و به‌غدای له گه‌مارۆی ئابووری و شه‌ڕی ئابووری، هه‌ڵوه‌شانده‌وه.