ویندۆز 10 باشترینە

:: AM:09:50:03/08/2017 ‌

شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ئاسایشی تەكنەلۆجیا ئاشكرایان كرد، ویندۆز 10S باشترین ڤێرژنی ویندۆزە كە تا ئێستە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بەرهەمی هێنابێ، هاوكات لە ڕووی ئاسایش و تەناهییەوەش زۆر بەهێز و بە توانایە.

كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمەریكی بەم دواییە پەرەی زیاتری بە ویندۆز 10دا و دواتر ڤێرژنی نوێی ویندۆزی بەناوی "ویندۆز 10S" ڕاگەیاند،  شارەزایان دەڵێن ئەو ڤیڕژنەی ویندۆز زۆر بەهێز و كارایە، بۆ ئەوانەی پێشتر ویندۆز 10 پرۆ و پرۆ ئیدوكەیشن و ئینتەرپرایسیان بەكار هێناوە، چاكترە بیكەن بە ویندۆز10 ئێس، چونكە ئەمە لە هەموو ڤێرژنەكانی تر باشتر و بەهێزترە.

پسپۆڕان هێمایان بۆ ئەوەش كردووە، سیستەمی ئاسایشی كارپێكەر و كەمكردنەوەی دزەكردنی بەرنامە پیس و ڤایرۆساوییەكان بۆ نێو كۆمپیوتەر تایبەتمەندییەكی زۆر گرنگ و بەهێزی ئەو ڤێرژنە نوێیەی ویندۆزن.

ئەو جۆرەی ویندۆز بە هەمان دیزاین و تایبەتمەندی ڕووكەشی ڤێرژنەكانی تری ویندۆز بەرهەم هێنراوە، چەندان تایبەتمەندی تریشی بۆ زیاد كراوە و لە داهاتووشدا پەرەی زیاتری پێ دەدەن و بە تایبەت لە ڕووی سەكویریتییەوە تەواو بەهێزی دەكەن و هاوتای دەكەن لەگەڵ سیستەمی كۆمپیوتەرەكانی ئەپڵ.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د