یۆتافۆن3 مۆبایلێكی نوێ بە تایبەتمەندی جیاوازە

:: AM:10:07:03/08/2017 ‌

لە بەشێكی میدیا تەكنەلۆجییەكان وێنە و زانیاری ورد لەسەر مۆبایلی زیرەكی "یۆتافۆن-3" كە بەرهەمی هاوبەشی ڕووسیا و چینە بڵاوبووەتەوە، كە بڕیارە لە پایزی ئەمساڵ بخرێتە بازاڕەوە.

بەشێوەی پشكایەتی هەریەك لە كۆمپانیای "یۆتا دیڤایسس" و "چینا بایۆل" دەستیان بە پرۆژەیەكی هاوبەش كردووە بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلێكی زیرەك بە تایبەتمەندی زۆر بەهێزەوە، بۆ ئەوەی وەك ڤێرژنی نوێ مۆبایلی زیرەكی یۆتافۆن بیخەنە بازاڕەوە بەناوی "یۆتافۆن3".

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دزەی پێ كراوە، یۆتافۆن3 پایزی ئەمساڵ بە دوو جۆری جیاواز دەخرێتە بازاڕەكانەوە، یەكەمیان توانای هەڵگرتنی 64 گێگابایت و شاشەكەی بە قەبارەی 5.2 بۆسە و فول ئێچ دیە و دووەمیان تواناكەی 128 گێگابایت دەبێ و شاشەكەی 5.5 بۆسە و لە جۆری AMOLED دەبێت.

 ئەو مۆبایلە زیرەكە نوێیە بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات، پرۆسیسەری كوالكۆی بۆ دانراوە و رامەكەی چوار گێگابایتە و پاترییەكەی سێ هەزار و  200 میلیی ئەمپێر هەڵدەگرێ. كامێرای پشتەوەی 13 مێگاپێكسلە و پێشەوەیشی سێ مێگاپێكسلە، دوو سیم كارت هەڵدەگرێ و دەرچەی یوئێس بی و پەنجەمۆر و دەیان تایبەتمەندی تری بۆ دانراوە.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د