كۆمپانیای تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كه هه‌ردوو تۆڕی فه‌یسبووك و ئینستاگرام له‌خۆ ده‌گرێ، ڕێگه‌یه‌كی گووگڵ به‌كار ده‌هێنێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته‌ی هه‌واڵه‌كان و بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به ته‌واوی بیخاته كار.
گووگڵ بۆ گه‌یشتن به باشترین ڕێگه بۆ گه‌یشتن به كورته‌ی هه‌واڵه‌كان، ڕێگه‌یه‌كی ئاسانی گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌م ڕێگه‌یه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كۆمپانیای فه‌یسبووك و ئه‌ویش ده‌یه‌وێ له تۆڕه‌كه‌یدا به‌كاری بهێنێ كه له ڕێی سیسته‌می RSSی ئه‌پی تۆڕه‌كه‌وه ده‌بێ و پرۆژه‌كه‌ش ناوی AMP لێ نراوه، ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش وا ده‌كات به خێراییه‌كی زیاتر، به‌كارهێنه‌ر بگات به هه‌واڵ و زانیارییه‌كان.
ئه‌م به‌كارهێنانه‌ی فه‌یسبووك، بۆ ئه‌وانه‌یه كه له ڕێگه‌ی ئامێره هۆشمه‌نده‌كانه‌وه و به ئه‌پڵیكه‌یشن فه‌یسبووك به‌كار ده‌هێنن، هه‌ر بۆیه سیتینگی بژارده‌ی تێدایه بۆ هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه به‌كارهێنه‌ر بۆخۆی بیخوازێت.
فه‌یسبووك هه‌میشه كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات چۆن بابه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی خێراتر بگاته هه‌ر هه‌ژمارێك كه تۆڕه‌كه به‌كار ده‌هێنێ، ئه‌مه‌ش به‌پێی ژماره‌ی هاوڕێكانی و ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی لایكی كردوون.