وەرگێڕی گووگڵ زمانی كوردی كرمانجی بۆ زیاد كرا

:: PM:08:05:03/08/2017 ‌

یەكێك لە بەناوبانگترین وەرگێڕەكانی جیهان (وەرگێڕی گووگڵ)ە، كە ئێستە بەشێوەی ئۆنلاین بەهۆی هێڵی ئینتەرنێتەوە كار دەكات.

ئێستە زۆرترین زمانی دنیا لە ناو ئەم وەرگێڕەی گووگڵدا هەیە، دەتوانرێ سوودی لێ ببینرێ. 

هەروەها لە هەوڵێكی نوێدا گووگڵ دەیەوێ زمانی كوردی زاراوەی سۆرانیشی بۆ زیاد بكات. ئەویش دەبێت هاووڵاتی كوردی ببنە یارمەتیدەرێك بۆ زیادكردنی وشەكانی ئەم وەرگێرە ئەلیكترۆنییە. 

شایەنی باسە وەرگێڕی گووگڵ، وەڕگێڕێكی خۆكردی بەخۆڕایی فرە زمانە و بەشێوەی ڕێنووس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی هەریەكە لە  پێگە ئەلیكترۆنییەكان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆكان.

وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵەی تایبەتی بۆ دروست كراوە بۆ ئامێرە هۆشمەندەكانی سیستەمی كارپێكەری "ئای ئۆ ئێس" و "ئەندرۆید".

لە تایبەتمەندییەكانی فەرهەنگەكە بەكارهێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەكە بگرن كە نزیكەیی زیاتر لە (١٠٠) زمانی جیاواز لەخۆ دەگرێت, كە لە ڕۆژێكدا زیاتر لە ٢٠٠ میلیۆن كەس بەكاری دێنێ.

ئێستە هاووڵاتییانی كوردزمان دەتوانن سوود لە زاراوەی كرمانجی ببینن، لە وەرگێڕی گووگڵدا.

هەولێر/ ژیڤان خۆرانی 



وشە - تایبه‌ت