به‌پێی زانیارییه دزه‌پێكراوه نوێیه‌كان، كامێرای ئایفۆن 8 كه بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوودا بكه‌وێته بازاڕه‌وه، كامێراكه‌ی پێشی هه‌موو ئامێرێكی هۆشمه‌ندی تر بداته‌وه كه تا ئێسته كه‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه.
كامێرای پێشه‌وه دوو چاوی هه‌یه و ڤیدیۆكه‌ی به سیسته‌می كوالیتیی 4K ده‌بێ و خێرایی ئایسۆكه‌شی له چركه‌یه‌كدا 60 وێنه ده‌گرێ، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه بۆ كامێرای پێشه‌وه‌شه و له‌مه‌ودوا ده‌توانی به به‌رزترین كوالیتی سێڵفی بگری.
توانای ڤیدیۆی ئایفۆن 7 له چركه‌یه‌كدا 30 وێنه‌یه، واته ئایفۆنه تازه‌كه توانای ڤیدیۆكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه و سیسته‌می كوالیتییه‌كه‌شی چوار ئه‌وه‌نده‌یه، چونكه تازه‌كه 4K ده‌بێ و ئه‌وه‌ی ئێسته 1080 بووه.
پێشتریش ئه‌وه بڵاو كرابووه‌وه كه ئایفۆن دوگمه هه‌ره باوه‌كه‌ی كه دوگمه خڕه‌كه‌ی HOMEـه كه تاكه دوگمه بووه له پێشی مۆبایله‌كه، ئه‌ویش ناهێڵێ و هه‌مووی ده‌بێ به شاشه، واته دوگمه‌كه ده‌بێت به به‌شێك له شاشه‌كه.
درێژیی ئایفۆن 8 ده‌بێته 143.5 ملیمه‌تر و پانییه‌كه‌شی 71 ملیمه‌تر ده‌بسَ، ئه‌ستوورییه‌كه‌شی ده‌گاته 7.5 ملیمه‌تر، واته له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له ئایفۆن 7 گه‌وره‌تر ده‌بێ.