له كاتێكدا هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ته‌كنه‌لۆجیای "WiFi" دوا داهێنانی بواری ئینته‌رنێت و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه، به‌ڵام پێ ده‌چێت ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه كۆن بووبێت و ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات كه 100 هێنده خێراتره.
ته‌كنۆلۆجیا نوێكه كه ناوی"LiFi" قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه و ئه‌زموونی تێپه‌ڕاندووه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له شوێنه گشتییه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران.
له ساڵانی رابردوودا، شاری دوبه‌ی كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشه‌نگ بێت له ژماره‌یه‌ك پڕۆژه و داهێناندا و هه‌وڵی داوه یه‌كه‌م شاری دنیا بێت كه ته‌كنه‌لۆجیای"LiFi" له شه‌قامه‌كانیدا به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ته‌كنه‌لۆجیای "WiFi" بگرێته‌وه.
ته‌كنه‌لۆجیا نوێكه له ڕێی گڵۆپه‌كانی هه‌ندێك شه‌قامی شاری دوبه‌یه‌وه دابین ده‌كرێت و ستوونه‌كانی رووناككردنه‌وه ته‌كنه‌لۆجیای"LiFi"یان تێدا داده‌نرێت.
ته‌كنه‌لۆجیای"LiFi" یان لیت فیدالیتی ته‌كنه‌لۆجیایه‌كه رووناكی بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان به‌كار ده‌هێنێت به‌راورد به ته‌كنه‌لۆجیای "WiFi" كه شه‌پۆله‌كانی رادیۆ به‌كار ده‌هێنێت.
به گوته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی پێوه‌ندییه خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ی له دوبه‌ی راگه‌یاندووه، له كۆتای 2016دا له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌دا ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه ده‌خاته كار، به‌و شێوه‌یه‌ش ره‌نگه دوبه‌ی ببێته یه‌كه‌م شار له دنیادا كه ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه به‌كار بهێنێت.
به دانانی شانه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری له‌گه‌ڵ گڵۆپه‌كه‌دا بۆ وه‌رگێڕانی زانیارییه‌كان له‌ڕێی رووناكییه‌وه كارده‌كات و به‌كارهێنه‌ر پێویسته به ئامێری هه‌ستیاری رووناكی له ژێر رووناكییه‌كه‌دا بوه‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ی ئینته‌رنێتی هه‌بێت.
LiFi به پارێزراوتر له WiFi داده‌نرێت، چونكه به شه‌پۆل بڵاو نابێته‌وه و ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی هۆڵێكدا سنووردار بێت.
ته‌كنه‌لۆجیای LiFi ده‌توانێت خێرایی ئینته‌رنێت 100 هێنده‌ی خێرایییه‌كه‌ی به ته‌كنه‌لۆجیای WiFi زیاتر بكات و به خێراترین و هه‌رزانترین سیستمی پێوه‌ندی بێته‌ل داده‌نرێت.
شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌ن به‌هۆی ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه‌وه ده‌توانرێت له چركه‌یه‌كدا زیاتر له 10 مێگابایت دادونلۆد بكرێت و ڕێ ده‌دات له ماوه‌ی 30 چركه‌دا فیلمێك داونلۆد بكرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا سه‌رچاوه‌ی رووناكییه‌كانی هه‌موو ماڵ و نووسینگه‌كان بكرێن به سه‌رچاوه‌ی لای فای.