گۆرانیبێژ ئه‌حمه‌د كاوانی، دوای بزربوونێكی زۆر له ناوه‌ندی هونه‌ری نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 10 ی ئاب، ئه‌حمه‌د كاوانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "وێنه" ناوی نوێترین به‌رهه‌می گۆرانیمه، دوای ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م كاره‌كانی تازه بڵاومان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رهه‌مه له تێكست و میلۆدی هونه‌رمه‌ندی ناسراو كاوه كاوانییه و له ئاوازی خۆمه و له كاری ئه‌ره‌نجیمێنتی نیهاد سابیره و له ستۆدیۆی لاوژه تۆمار كراوه و كاری میكس و ماسترینگی لێزان قادر كردیه‌تی و ده‌رهێنه‌ر یوسف ستار كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی