هه‌میشه له‌كاتی سه‌یركردنی فیلمه‌كانی هۆڵیوود و دراما و رێكلامه بازرگانییه جیهانییه‌كاندا، ئه‌و پرسیاره دروست ده‌بێت ئایا ئه‌و دۆلار و پاره كاشه‌ی ناو فیلمه‌كان راستین، وه‌ڵامه‌كه لای ریچ راپاپۆرتی ئه‌مه‌ریكییه.
ریچ راپاپۆرت به پاشای پاره‌ی ساخته ناسراوه، به‌شێكی زۆری پاره‌ی ناو فیلم و داراما و رێكلامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م پیاوه ئه‌مه‌ریكییه‌وه ساخته ده‌كرێت. ئه‌م پیاوه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌م كاره‌ی هه‌یه و ده‌بێت زۆر ئاگادار بێت ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ناو فیلمه‌كاندا به‌كار دێت، كۆ بكرێنه‌وه و ریسایكڵ بكرێن یان له‌ناو ببرێن، ئه‌گه‌ر نا تۆمه‌تی ساخته‌كردنی پاره‌ی ده‌درێته پاڵ.