كۆمپانیای AMD ڕای گه‌یاند كه خێراترین پرۆسیسه‌ری بۆ كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ به‌رهه‌م هێنا كه ناوی لێ ناوه Ryzen Threadripper 1950X و بریتییه له 16 ناوك، ئه‌مه‌ش واته بۆ یه‌كه‌م جار دوای 10 ساڵ، ناوبانگی خێراترین پرۆسیسه‌ری له كۆمپانیای ئینتڵ وه‌رگرتووه.
كۆمپانیای AMD و كۆمپانیای Intel هه‌میشه له ڕكابه‌ریدان بۆ ئه‌وه‌ی له لووتكه‌دا بمێننه‌وه و له ساڵی 2006ـه‌وه تا ئێسته، هه‌ردوو كۆمپانیا ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رچی ئامێری كۆمپیوته‌ری دیسكتۆپ و لاپتۆپی دنیاوه گرتووه و ڕكابه‌رییان بۆ كه‌سی تر نه‌هێشتووه‌ته‌وه.
هه‌ر پرۆسیسه‌رێكی خێرای ئه‌و دوو كۆمپانیایه، نرخه‌كه‌ی هه‌زار دۆلاره، به‌ڵام كۆمپانیای AMD ده‌یخاته ڕوو، ئه‌م پرۆسته‌ره نوێیه كه خێرایییه‌كه‌ی 38٪ی خێراترین پرۆسیسه‌ری بازاڕ خێراتره، هه‌ر به هه‌مان نرخ ده‌یفرۆشێ.
هێشتا دیار نییه تا كه‌ی كۆمپانیای AMD پارێزگاری له ناسناوی خێراترین پرۆسیسه‌ری كۆمپیوته‌ر ده‌كات، چونكه كۆمپانیای ئینتڵ بڕیاری داوه له 21ی ئه‌م مانگه، پرۆسیسه‌رێكی نوێ بخاته بازاڕ و به نرخی دوو هه‌زار دۆلار بیفرۆشێ، به‌پێی نرخه‌كه ئه‌گه‌ری هه‌یه خێرایییه‌كی به‌رزتری هه‌بێ.
جێی ئاماژه‌یه، كۆمپانیای AMD به به‌راورد به كۆمپانیای Intel بچووكه و خاوه‌نی ته‌نیا 12 ملیار دۆلاره، له كاتێكدا نرخی پشكه‌كانی ئینتڵ ده‌گاته 172 ملیار دۆلار، بۆیه به گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی بنه‌ڕه‌تیی كۆمپیوته‌ر هه‌ژمار ده‌كرێ كه كۆمپانیاكانی وه‌ك ئه‌پڵ، دێڵ، سۆنی، ئێچ پی و ئه‌وانی تر، به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه به‌كار ده‌هێنن.