ئه‌وین حه‌مه‌ده‌مین 1978ی سلێمانی، به‌شى ڕاگه‌یاندنى ته‌واو كردووه. له ژیانى هاسه‌رییدا خاوه‌نی دوو منداڵه به‌ناوه‌كانى "هاموون و هێلین". ساڵی 1992 ده‌ستى به‌نووسین كردووه و یه‌كه‌م به‌رهه‌مى خۆى له ساڵی 1995 له كوردستانی نوێ بڵاو كردووه‌ته‌وه. ساڵی 2001 یه‌كه‌م نامیلكه‌ى شیعرى به‌ناوى (هاوارێك له بێده‌نگى) بڵاو كردووه‌ته‌وه. چه‌ند به‌رهه‌مێكى به‌زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و فڕه‌نسایی بڵاو بووه‌ته‌وه. ئه‌و له دیدارێكى "وشه"دا باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى نه‌مانى خوێنه‌ره‌وه، هیچ به‌رهه‌مێكى تر بڵاو ناكاته‌وه له كاتێكدا خۆى خاوه‌نى چاپخانه‌ى هاموونه.
تۆ له شیعرێكدا باسی جه‌نگ و عه‌شق ده‌كه‌یت. ئه‌وه نه‌فره‌تكردنه له جه‌نگ، یان خۆشه‌ویستییه بۆ ئازیزی ناو شیعره‌كه؟ دواتریش ئه‌ی كه نیشتمان له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا بێت، بۆچی پیاو نه‌چێت بۆ به‌رگری؟
من شیعر بۆ نیشتمان ئینجا بۆ عه‌شق ده‌نووسم، چونكه نیشتمان عاشقه هاوبه‌شه‌كه‌ی هه‌موومانه. ئه‌و كه‌سه‌ی من عاشقیم له‌سه‌ر خاك، خۆڵی نیشتمانم گه‌وره بووه دواتر منی ناسیوه. من ده‌ڵێم ئێسته وا نییه به‌خۆشحاڵییه‌وه، وه‌ك ژنێك هه‌سته‌كانم ده‌ڵێم شه‌رم له هه‌ستی خۆم ناكه‌م، چونكه منیش مر‌ۆڤم. شیعر سروشتێكه ده‌بێت تێیدا بێت هه‌موو كه‌س ده‌توانێ كه‌شێكی شاعیری دروست بكات و دوو دێڕ بڵێت، به‌ڵام شاعیری ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه به نووسینی شیعر ئارام ببێته‌وه كات و ساتی بۆ نییه.
به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت كه شیعری ژنانی كوردی له ژێر كاریگه‌ریی شیعری پیاواندایه. تۆ بۆچوونت چییه؟
به‌داخه‌وه له ساڵانی دوایی هه‌ندێك خه‌یاڵپڵاو هاتوونه‌ته پێش به‌بێ هیچ قوتابخانه‌یه‌كی شیعری به‌بێ هیچ په‌روه‌رده‌كردنێك، به‌خۆیان ده‌ڵێن شاعیر و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات، له‌و شاره‌زاتر و باشتر نین به‌رزیان ده‌كه‌ن و ده‌ریانده‌خه‌ن. بۆ مێژوو من ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌م من له شیعردا په‌روه‌رده كراوم له‌ژێر ده‌ستی مامۆستایان شێركۆ بێكه‌س، له‌تیف هه‌ڵمه‌ت و سه‌لام مسته‌فا.
تۆ وه‌ك شاعیرێك بوێریی ئه‌وه‌ت هه‌یه شیعر بۆ یه‌كێك بنووسیت و ددانی پێدا بنێیت، ئایا كه‌سانێكی دیاریكراو هه‌ن شیعریان بۆ بنووسی؟
به‌ڵێ من كه‌سێكی دیاریكراو هه‌یه بۆی بنووسم. دڵخۆشی ئه‌و دڵخۆشم ده‌كات، زویربوونی بێتاقه‌تم ده‌كات، له هه‌ردوو دۆخدا من شیعری بۆ ده‌نووسم. ئه‌و كه‌سه له چه‌ند كه‌سێك ده‌چێت جارێك له شێوه‌یه‌ك خۆیم پیشان ده‌دات و چه‌ند ڕووخسارێكی هه‌یه.
ئایا تا چه‌ند ئاگاداری شیعری ژنانی كوردی و شیعری كام شاعیر كاریگه‌ریی به‌سه‌رته‌وه هه‌یه؟
هه‌رچه‌نده زۆرێك له شاعیره ژنه‌كان شه‌رم له‌وه ده‌كه‌ن یان خۆیان ده‌دزنه‌وه، به‌ڵام من به شانازی و ڕاشكاوانه‌وه ده‌یڵێم، ئه‌و شاعیره ژنه‌ی پێیی سه‌رسامم، خاتوو كه‌ژاڵ ئیبراهیمه و خۆشه‌ویستیم بۆی هه‌یه.
تا ئێسته چیت كردووه بۆ نیشتمان؟
به‌شێك له كاره‌كانم وه‌ك شاعیر وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی ڕێكخراوه‌یی، خاوه‌نی چوار كتێبی چاپكراوم، هاوارێك له بێده‌نگی، ته‌رزه‌بارانی عه‌شقی یار. له بواری شیعردا و له بواری ڕاگه‌یاندن ساڵنامه‌ی شاره‌وانی، ساڵنامه‌ى په‌روه‌رده، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ئه‌رشیڤی نه‌ته‌وه‌ییم تایبه‌ت به ڕووداوه‌كانی دوای ڕاپه‌رین و مانگره‌كانی ساڵی 1991، ڕووداوه‌كانی دوایی له بواری كاری ڕێكخراوه‌یی تا ئێسته ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری زیاتر له 50 ڕێكخراو بووم.