كه‌یلان عه‌بدوڵا خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس"، دوای دابڕانێكی زۆر له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی باوكی، به قه‌شه‌نگی و قسه خۆشه‌كانی، گه‌ڕایه‌وه سه‌ر شاشه و یه‌كه‌م پڕۆگرامیشی تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی ئاب، كه‌یلان عه‌بدوڵا له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیارمان داوه، جارێكی تر له‌ڕێی پڕۆگرامی ماڵی ئێمه‌وه به هه‌واداران و خۆشه‌ویسانم شاد ببمه‌وه، بڕیاره هه‌تا مانگێك به‌رنامه‌كانمان به تۆماركراوی پێشكه‌ش بكرێت و دواتر ده‌یكه‌ین به په‌خشی ڕاسته‌وخۆ.
كه‌یلان زیاتر گوتی، ئه‌مجاره پڕۆگرامه‌كه‌م له زۆر شت‌دا جیاواز ده‌بێت له چاو پرۆگرامه‌كانی تری ڕابردوومدا، مێوانی جیاوازتر وه‌ك، پزیشك و هونه‌رمه‌ند و دیزاینه‌ری ماڵ و چه‌ندین كه‌سایه‌تی جیاوازی تر بانگهێشتی ماڵه‌كه‌مان ده‌كرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێ له ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆگرامه نوێیه‌مانه‌وه زانیاری نوێ و تازه بده‌ین به خانمانی ماڵه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌و شتانه‌ی كه خانمان پێویسته زانیاری‌یان له‌سه‌ر هه‌بێت بۆ جوانكردن و ڕیكخستنی ماڵه‌كه‌یان.
كه‌یلان عه‌بدالله خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، سه‌ره‌تای كاری ڕاگه‌یاندنی له ڕێگه‌ی پڕۆگرامی "خوانی ئێمه" له كه‌ناڵی ئاسمانی "كورد ماكس"ه‌وه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه جگه له پێشكه‌شكردنی چه‌ندین پڕۆگرامی جیاواز، ئه‌م خاتوونه به یه‌كێك له قسه‌خۆشترین خانمه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كوردی داده‌نرێت، زۆر گرنگی به جلی كوردی ده‌دات، بۆیه لای خانمان جل و ستایله‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێته قسه و باسیان، پێشتر و ئێسته‌ش كاری كێشانی وێنه‌ی تابلۆیی ده‌كات.