كیركەگۆر كێیە؟

:: PM:09:21:15/08/2017 ‌

سۆرن كیركەگۆر لە پێنجی حوزەیرانی ساڵی (١٨١٣) لە كۆپنهاگن لەدایك بووە، ئەو ساڵەی كە ئۆپرانووی گەورەی ئەڵمانی، ڕیچارد واگنێریش لەدایك بوو، ئەو دوو كەسایەتییە دەركەتەی سەتەی نۆزدەیەم و دوو كەسایەتی لووتكەی زۆر جیاوازی ئەو سەتەیە بوون. بەشێوەیەك كیركەگۆر ببێتە ئەو شتەی واگنەر نەیتوانی ببێت، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە، ڕاستییەكەی تەنیا سیمای هاوبەشی ئەو دوو كەسایەتییە دەركەوت و بە گشتیش هەموو هەڵكەوتووەكانی ئەو سەتەیە، ڕێچكەیەكی شێتیان هەبوو، هەرچەندە شێتی كیركەگۆر لە كەسایەتیدا لایەنێكی سەرەكی نەبوو، بەڵام شوێنپێی دەتوانین لە هێندێك لە كردارەكانی مائاسایی ژیانیدا، ببینین.

كیركەگۆر لە هەموو ژیانیدا لە خوڕافیاتدا ژیا و هێندێك لەو كاریگەرییەی لە ژیانیدا وەریگرت، حاڵەتی خوڕافاتی تێدا دروست كرد، بێگومان گرنگترین هۆكاری كاریگەری بەجێهێشتن لەسەر ژیانی كیركەگۆر، باوكی بوو، بەشێوەیەك چونكە كاریگەریی شێتی لەودا زێتر بوو، وەك لە كوڕەكەی.

كیركەگۆر، كە لەدایك بوو، باوكی لە تەمەنی ٥٦ ساڵیدا بوو، باوكی لە كەسێكی دوودڵی ئایینی گۆڕا بۆ كەسێكی ناڕەحەت و گرژ، لە دوای كاركەناركردنی ژوورێكی تاری بۆ خۆی هەڵبژارد تا خۆی لە خەڵك دوور بخاتەوە و تەنیا بژی. بەهۆی دەركەوتنی تواناكانی سۆرن لە كاتێدا زوو و منداڵیدا، بووە جێگەی تێڕوانینی، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا باوكی بەشێوازی خۆی وانەی لۆژیكی پێ گوتەوە.

وردە وردە تەمەنی كیركۆگۆری گەنج زیاتر دەبوو، دەردەكەوت دۆزی ئەو لە ڕووی شێوە و هەڵسوكەوتەوە لە پیرەمێردێك قوڵترە، بەوەی جەستە و پەیكەری وشك و لاواز بوو، ڕووخساری لە نەخۆشێكی درێژ خایەن دەچوو. ئەو وەكوو هەر كەسێكی ئاسایی ئارەزووی دەكرد سەرنجی خەڵك بەكێش بكات، هەروەها سەرنجی باوكی بۆ لای خۆی ڕاكێشا بوو. دەوڵەمەندی ژیانی هەم گەواهی ئەم ڕاستییە بوو، كە بایەخی بە خۆیشی دەدا، لەگەڵ جوڵاندنی كەسانی تر، حەتتا ئەگەر ئازاریشی بدابووبا، ئەم دووانەی لە كنی یەكیان گرتبوو.

لە دوای مردنی باوكی پارەیەكی زۆری بۆ ماوە، زێتر لە بیست هەزار كڕۆن دەبوو، وای حیساو كردبوو، كە ئەو بڕەپارەیە، بەشی ١٠ تا ٢٠ تری دەكات. بە شێوەیەك، كە بە یەك شەو بووە یەكێك لە دەوڵەمەندترین پیاوەكانی كۆپنهاگن. 

كیركەگۆر دوو ساڵ بە ڕژدی دەستی دایە خوێندن و خوێندنەوە، لە هەمان كاتدا، هەوڵی تەواوی دەدا، وەك مەسیحییەكی ڕاستەقینە ژیان بگوزەرێنێت، هەر لەو كاتەدا لەگەڵ كچێكی گەنج لە بنەماڵەیەكی ناسراو بە ناوی (ڕجین ئولسەن) ئاشنا بوو، سەرەڕای ئەوەی ڕجین ١٠ ساڵ لە خۆی بچووكتر بوو، ئەو یەكترناسینە بووە هۆی خۆشەویستییەكی قووڵ بۆ ڕجین، خۆشەویستی نێوان ڕجین و كیركەگۆر بەپێی كولتوور و داونەریتی ئەو سەردەمە بوو، كتێبی بۆ ڕجین دەنارد و هەروەها كتێبی بۆ دەخویندەوە، لە گەشتەكانی دوانیوەڕۆی ڕۆژی یەكشەمان دەست لە ناو دەستیدا هاوڕێیەتی دەكرد.

كیركەگۆر و ڕجین كەوتنە داوی خۆشەویستی، بڕیاری دەسگیراندارییان دا، دوای ماوەیەك كیركەگۆر هەستی كرد، دەبێ ژیانی بۆ نووسین و فەلسەفە و خودا تەرخان بكات، لە ڕیگەیەش گەیشتن بەم ژیانەش دەبێ قوربانی بە هێندێك شت بدات، ناچار هێندێك شتی كردە قوربانی لەم ڕێگەیەدا، هەوڵی دا بە گونجاوترین شێوە دەسگیراندارییەكەی هەڵبوەشێنێتەوە و گەیشتە ئەو بڕوایەی، كە هەڵەی كردووە.

بە دیاریكردنی دەسگیرانداری ڕجین و دواجار هاوسەرگیری لەگەڵ دەسگیرانەكەی، كیركەگۆر بە تەواوی تێكشكا، هەر چەندە ئەو وای پێشان نەدەدا، كە ئەو بابەتە بووەتە هۆی ئازار بۆی، ساڵانێكی سەخت و بە ئازار بوو، بەڵام هەستی پێ دەكرا زۆر نیگەران بووە، ئەو شتەی ڕووی دا بووە هی پیربوونێكی زوو، بەرۆكی گرت.

هەموو یەكشەمەیەك لە كڵێسا لەگەڵ ڕجین یەكتریان دەبینی، لاوازبوونی بەردەوام، لەگەڵ ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە لە كڵێسادا، تەندروستی كیركەگۆری خستە مەترسییەوە، حەوت مانگ دوای ڕۆیشتنی ڕجین كیركەگۆر لە شەقامدا لە هۆش خۆی چوو، دوایی بردرایە نەخۆشخانە، لەوێ خەوێنرا. كیركەگۆر لە ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٨٥٥ یەك مانگ لە دوای خەواندنی لە خەستەخانە مرد، ئەو شتانەی، كە مابووی بەپێی وەسیەتەكەی هەمووی بۆ ڕجین دانابوو.

كیركەگۆر، خەڵكی دانیماڕك بوو، ئایینی مەسیحی بۆ خۆی هەڵبژاردبوو، بڕوانامەی دكتۆرای لە فەلسەفەدا هەبوو، چەندان كتێبی لە بواری فەلسەفە و بوارەكانی تردا نووسیوە، كیركەگۆر شاعیر و نووسەر و فەیلەسووف و ڕۆماننووس و ڕەخنەسازێكی ئەدەبیی بوو. بە كەسایەتییەكانی وەكوو ئەرستۆ و ئیمانوێڵ كانت و مارتن لۆسەر و فریدریك شیلینگ سەرسام بوو.

چەند دێڕێك لە نووسینەكانی كیركەگۆر:

* یەكەم شت، كە دەبێ تێبگەی، ئەوەیە، كە تێناگەی.

* لەسەرەتای لە دایكبوونماندا ئێمە لەگەل داونەریتێكی ئیمزاكراودا، نێردراوین بۆ سەفەری ژیان.

* لە دوای مردن، لە نێوان نووسینەكانم، كلیلێك لەسەر ژیانم نادۆزنەوە (ئەوەش ئارام بەخشە بۆ من) كەس ناتوانێ وشەیەك بدۆزێتەوە، كە هەموو شتێك شیبكاتەوە و ئەوەی دنیا بەبێ نرخ دادەنیت، دەبێت بە كرداری گرنگ و گەورە بۆ من، یان ئەوەی كاتێك لە یاری پارێزەری بەتاڵ بوو، بەتەواوی بەبێ نرخیان دادەنیم.

* ڕاستی لەگەل فەلسەفەدا، كە دەڵێت ژیان بەسەیركردنی بەرەو دوواوە دەتوانین تێبگەین، بەڵام زۆربەی كات لەو ڕاستییەی تر بێئاگا دەبین، كە دەبێت لە ژیاندا بەرەو پێشەوە بژین، كاتێك سەرنج لە بەشی كۆتایی بدەین، دەگەینە ئەو ئەنجامەی، كە ژیان لەو كاتەیدا ناتوانێت بە دروستی تێبگەیت، لەبەر ئەوەی ساتێك لە ژیانمان ناتوانین ڕاگرین، تا چاو بە ڕابردووماندا بخشێنینەوە.

سەرچاوەكان: گۆڤاری ئایدیا – ویكیبیدیا.



وشە - ژیڤان خۆرانی