پسپۆڕانی بواری خۆراك له‌باره‌ی جۆریه‌تی و چه‌ندێتیی خۆراك، به به‌رده‌وامی ڕێنوینی هاووڵاتییان ده‌كه‌ن به پێدانی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و جۆره خۆراكانه‌ی كه جه‌سته بۆ ئاستێكی ته‌واو ته‌ندروست ده‌به‌ن، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ره‌و قه‌ڵه‌وی و كێشه‌ی ته‌ندروستی درێژخایه‌نی ده‌به‌ن وه‌ك تووشبوون به نه‌خۆشییه سه‌رده‌مییه‌كانی دڵ و شه‌كره كه تا ڕاده‌ی كوشنده‌یی ترسناكن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، هاووڵاتییان ده‌كرێت له ژیانی ڕۆژانه‌یان به‌ر له بڕیاردان له‌سه‌ر ئاخۆ چ جۆره خۆراكێك بخۆن به‌مه‌به‌ستی پێدانی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست، ده‌كرێت دوو خاڵی گرنگ له‌به‌رچاو بگرن:
یه‌كه‌م، هه‌وڵ بدرێت به پێی پێویستی جه‌سته له ڕۆژێكدا خۆراك به‌كار بێت، به جۆرێك كه بڕی خۆراك تا چه‌ند كالۆری كه به پێوه‌ری وزه‌ی به‌خشراو ده‌ناسرێت ده‌دات به جه‌سته و هاوكات جه‌سته‌ی مرۆڤ چه‌ند له‌و كالۆرییه دووباره به‌كار ده‌هێنێت بۆ كاری ڕۆژانه و چه‌ند بڕه كالۆری ماوه هه‌ڵده‌گیرێت له جه‌سته و له شێوه‌ی چه‌وری كه‌ڵه‌كه ده‌بێت.
دووه‌م، هه‌وڵ بدرێت فره جۆری له وه‌رگرتنی خۆراك پێڕه‌و بكرێت و جه‌سته بێبه‌ش نه‌كرێت له خۆراكی هه‌مه‌چه‌شن به مه‌به‌ستی پاراستنی هاوسه‌نگی له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی جه‌سته و چالاكی خانه و شانه و ئه‌ندامه‌كان.
توێژینه‌وه زانستییه‌كان له‌باره‌ی بڕی وزه‌ی پێویست به جه‌سته كه ده‌كرێت ڕۆژانه له ڕێی خۆراكه‌وه مرۆڤ چنگی بكه‌وێت و له به‌رامبه‌ردا له چالاكی جه‌سته‌ی و به‌رده‌وامی له پێدانی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ پیاوان بڕی دوو هه‌زار و 500 كالۆری و بۆ ئافره‌تان بڕی دوو هه‌زار كالۆری به بڕی وزه‌ی پێویست ده‌زانرێت بێ ئه‌وه‌ی زیاتر بێت له پێویستی و جه‌سته وه‌ك چه‌وری له خانه چه‌ورییه‌كاندا كۆی بكاته‌وه، له كاتێكدا ئاماره‌كان ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خه‌ن كه زۆرینه‌ی كاته‌كان مرۆڤ زیاد له پێویستی جه‌سته وزه كۆ ده‌كاته‌وه و هه‌ڵبژێره له جۆریه‌تی و دواجار جه‌سته بێبه‌ش ده‌بێت له‌و توخمه سه‌ره‌كییانه‌ی كه هاوسه‌نگیی پێدانی جه‌سته‌ی ته‌ندروست ده‌پارێزن.
پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی خۆراك ده‌بێت سێ یه‌كی ژه‌مه خۆراكییه‌كان پێك بهێنێت وه‌ك خواردنی برنج، په‌تاته، نان و جۆره‌كانی دانه‌وێڵه به مه‌رجێك له ئاستی وزه‌ی به‌خشراوی پێویست به جه‌سته بێت، به تایبه‌ت خواردنی ئه‌و به‌رهه‌مه خۆراكییانه به توێكڵه‌وه وه‌ك په‌تاته كه به‌و شێوه‌یه زۆرترین ڕێژه‌ی ڕیشاڵ جه‌سته به‌كاری دێنێت له رووی خێرا هه‌ستكردن به تێربوون و ته‌ندروستی گه‌ده و ریخۆڵه‌كان. هه‌روه‌ها چنگ كه‌وتنی سه‌وزه و میوه و سوود گه‌یاندن به جه‌سته به جۆرێك باس له پێڕه‌وكردنی ڕێژه‌ی پێنج جۆر ده‌كرێت تا زۆرترین سوودی بۆ جه‌سته هه‌بێت له ڕێی هه‌مه‌جۆری له خواردنی سه‌وزه و میوه. له‌گه‌ڵ خواردنی به‌رده‌وامی جۆره‌كانی ماسی كه به گرینگ‌ترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتین و ڤیتامین ده‌ناسرێت به‌جۆرێك كه بتوانرێت هه‌فتانه دووجار به به‌رده‌وامی ماسی به جۆره جیاوازه‌كانی بخورێت، به تایبه‌ت به‌شی چه‌وری ماسی كه ڕێژه‌ی به‌رزی پێكهاته‌ی Omega 3 تێدایه و هاوكار ده‌بێت له پاراستن و به‌دووربوون له نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، ده‌كرێت ماسی به شێوه‌ی نوێ، به‌ستراو، له قوتوونراو و به دووكه‌ڵ ئاماده‌كراو بخورێن، هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كان باس له ڕێژه‌ی به‌رزیی خوێ ده‌كه‌ن له هه‌ردوو جۆری له قوتوونراو ماسی به دووكه‌ڵ ئاماده‌كراو.
له‌باره‌ی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ی كه جه‌سته پێویستی به بڕێكی كه‌م هه‌یه ڕۆژانه و زیاده‌ڕۆیی له خواردنی جه‌سته ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌ره‌و ناته‌ندروستی ده‌بات، وه‌ك چه‌وری پێویست كه پسپۆڕانی بواری خۆراك به‌باشی ده‌زانن كه جه‌سته له‌و پێكهاتانه بێبه‌ش نه‌كرێت و بڕێكی كه‌می ڕۆژانه لێ وه‌ربگیرێت وه‌ك به‌كارهێنانی چه‌وری له سه‌رچاوه‌ی رووه‌كی و ماسیدا له‌بری چه‌وری ئاژه‌ڵی ترسناك بۆ جه‌سته.
هاوكات هاووڵاتییان به‌و شێوه‌یه ڕێنوێنی ده‌كرێن كه كه‌مترین ڕێژه یاخود دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازییه‌كان هه‌ڵبژێرن كه به جۆرێك زۆرترین ڕێژه‌ی شه‌كری زیادكراو له خۆ ده‌گرێت و ده‌بێت به وزه‌ی هه‌ڵگیراو بۆ جه‌سته و كێشی پێ زیاتر ده‌بێت، له كاتێكدا ده‌توانرێت جه‌سته بڕی پێویست له شه‌كر له ڕێی شیر و جۆره‌كانی میوه به‌ده‌ست بهێنێت كه شه‌كری سروشتی سوودبه‌خشن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ. هه‌وڵ بدرێت كه‌مترین ڕێژه‌ی خوێ ڕۆژانه بخورێت كه به‌رپرسه له به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و دروستبوونی كێشه‌ی ناته‌ندروستی دڵ، ئه‌ویش ده‌كرێت له ڕێی ئاماده‌كردنی خواردنی نوێ بێت و كه‌مترین ڕێژه‌ی خوێی بۆ زیاد بكرێت نه‌ك له ڕێی خواردنی ئاماده‌كراوی بازاڕه‌كان بێت كه ڕێژه‌ی به‌رزی خوێی تێدا به‌دی ده‌كرێت. وه‌رزشكردن و چالاكی جه‌سته‌یی به‌رده‌وام له رووی ته‌ندروستی جه‌سته به هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ داده‌نرێت به مه‌به‌ستی دووباره به‌كارهێنانی بڕی كالۆری زیاد له پێویستی جه‌سته دووربوون له چه‌وریی كه‌ڵه‌كه‌بوو.
هه‌روه‌ها هه‌وڵ بدرێت جه‌سته به‌دوور بێت له كێشه‌ی وشك بوونه‌وه و ڕۆژانه شه‌ش بۆ هه‌شت په‌رداخ ئاو بخورێته‌وه كه ده‌كرێت بڕێكی تری شله‌مه‌نی بۆ جه‌سته له ڕێی خواردنی سه‌وزه و میوه و شیر و خۆراكه‌وه جه‌سته سوودی لێ ببینێت. توێژینه‌وه‌كان خواردنی به‌یانیان به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ده‌ستكه‌وتنی ڕێژه‌ی پێویستی ڤیتامین و چالاكی له جه‌سته و ئاستی كاركردنی مێشك پێی ده‌گاته لووتكه و زۆرینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خواردنی به‌یانیان ده‌خۆن، هه‌لی له‌ده‌ستدانی كێشیان زیاتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه خواردنی به‌یانیان ناخۆن به بیانووی كه‌مكردنی كێش.
به‌و جۆره له ڕێی پێڕه‌وكردنی شێوازی خۆراكی هه‌مه‌چه‌شن و بڕی دیاریكراو، ده‌بیته خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و دوور له نه‌خۆشییه سه‌رده‌مییه كوشنده‌كان.
د. تۆڵه فه‌ره‌ج / به‌ریتانیا
*سه‌رچاوه: (ده‌زگای ته‌ندروستی نیشتمانی به‌ریتانی NHS).