ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆى شاندى كوردستان له به‌غدا
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه شاندى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رانى به‌غدا دووپاتى ئه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و گه‌لى كوردستان بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه كه 25ى سێپتێمبه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى ئاب/ ئۆگه‌ست، سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى شاندى كوردستان له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد و راى گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رانى به‌غدا دووپاتى ئه‌وه‌مان كردووه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و گه‌لى كوردستان بڕیارى ئه‌وه‌یان داوه كه 25ى سێپتێمبه‌ر ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت و به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى هه‌نگاو بنێین.
زیاتر گوتى، ئه‌مڕۆ له چوارچێوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق گفتوگۆمان كرد و به سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقمان گوت كه گه‌لى كورد بێ ئومێد بووه له به‌غدا.
روونى كرده‌وه كه له كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌رپه‌رشتیارى گشتیی هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرسى ریفراندۆم كردووه، به‌ڵام عامرى دوودڵه له كاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى متمانه‌مان كرده‌وه له نێوان كورد و ئه‌واندا و پێمان گوت، "ده‌بوو متمانه‌ى زیاتر دروست بكه‌ى".
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى شاندى كوردستان له‌گه‌ڵ نوورى مالیكى سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و جێگرى سه‌رۆك كۆماری عێراق پیره گوتى، مالیكى راى گه‌یاند كه بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانى كورد، ریفراندۆم به چاره‌سه‌ر نازانێ و داواى كرد كه گفتوگۆى زیاتر له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا هه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ى ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن، ئه‌گینا بڕیارى خۆتان بده‌ن.
ئه‌ندامه‌كه‌ى شاندى كوردستان روونى كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ساڵح موتڵه‌گ سیاسه‌توانی سوننه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وان زیاتر له كورد نیگه‌رانن له حكوومه‌تى عێراق و پێیان وابوو كورد دۆخى زۆر باشتره له‌وان و كورد خاوه‌نى ماڵى خۆیه‌تى، به‌ڵام له‌سه‌ر ریفراندۆم و جیابوونه‌وه ته‌حفوزیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ ده‌ستوور به ته‌واوى ماده‌كانییه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى شاندى كوردستان له به‌غدا تیشكى خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ باڵوێزى وڵاتان له به‌غدا و ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه به باڵوێزى وڵاتانیان گوتووه، ئێوه ده‌ڵێن زووه بۆ ریفراندۆم، به‌ڵام ده‌كرێت زه‌مانه‌تى مافه‌كانى خۆمان بكه‌ین و به‌رده‌وام داواى هاوكارى له ئێوه نه‌كه‌ین دواى سه‌ربه‌خۆیى.
"ئه‌نجوومه‌نى باڵای ئیسلامیش بۆچوونیان جیاواز بوو له سه‌رانى تر‌ى عێراق، ئه‌وان زیاتر بۆچوونه‌كانیان خۆمانه‌یی بوو"، پیره واى گوت.
دووشه‌می رابردوو 14 ئاب/ ئۆگه‌ستس، شاندی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و عه‌ماڕ حه‌كیم و باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق كۆ بوونه‌وه، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بوونه‌وه و كۆبوونه‌كانیشیان به‌رده‌وامی هه‌یه.
حه‌وتی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد. خه‌ڵكی كوردستان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه به تاك و كۆمه‌ڵ به‌جۆری جیاواز خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم