بەرشەلۆنە قەبارەی پێكانەكانی سوارێز و پیكێ ئاشكرا دەكات

:: AM:11:03:17/08/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە هەردوو ئەستێرەكەیان لویس سوارێزی هێرشبەر و گیرارد پیكێی بەرگریكار لە یاریی كلاسیكۆی شەوی رابردوو تووشی پێكان بوونە.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بۆ دووەمجار لە ماوەی هەفتەیەكدا لە یاریی گەڕانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەر یانەی ریال مەدریدی ركابەری دۆڕا، یانەكە یارییەكەی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر دۆڕاند و یەكشەمی رابردووش لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە یاریی چوونی پاڵەوانیەتییەكەدا بە ئەنجامی 1-3 گۆڵ دۆڕا بوو.

لاپەڕەی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاوی كردەوە: پیكێ لە یارییەكەی شەوی رابردوودا تووشی پێكانی ماسوولكەكانی قاچی هاتووە، هەروەها سوارێزیش ئازاری لە چۆنی راستیدا هەیە.

یانەكە بڵاویشی كردەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەم لەلایەن پزیشكەكانەوە پشكنینی ورد بۆ هەردوو یاریزانەكەیان دەكەن بۆ ئەوەی لە قەبارەی پێكانەكانیان دڵنیابنەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیارە سبەی هەینی بەفەرمی یارییەكانی وەرزی نوێی خولی پلە یەكی ئیسپانیا دەست پێ بكات و یانەی بەرشەلۆنەش لە یەكەم یارییدا یەكشەمی داهاتوو لەنێو یاریگەی كامپ نوو مێوانداری یانەی ریال پیتیس دەكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م