له‌دواى ڕووخانى ده‌سه‌ڵاتى پادشایى له ئێران و هاتنه سه‌ر حوكمى ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆرى شیعه‌ى ئیسلامى، هاووڵاتیانى ئه‌و وڵاته تا ئێسته‌یش هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ره‌و وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا كۆچ بكه‌ن، به‌هۆى خراپى بارى ژیان و گوزه‌رانیان له ئێران، ئه‌مه جگه له‌و یاسایانه‌ى كه ته‌واوى خۆشیه‌كانى ژیانى قه‌ده‌غه كردووه.
"یوسین چى" یه‌كێكه له‌و كوڕه لاوانه‌ى، كه له سه‌رده‌مى دواى ڕووخانى پادشایییه‌وه بنه‌ماڵه‌كه‌ى ئه‌و وڵاته‌یان جێهێشتووه و له ئه‌مه‌ریكا ژیاون، ئه‌و ده‌ڵێت: "هیچ كات نامه‌وێت بیر له ئێران بكه‌مه‌وه ئێره نیشتمانى منه".
ئه‌م كوڕه به چالاكى زۆر ترسناك به‌شدارى له به‌رنامه‌ى تواناكانى ئه‌مه‌ریكادا كردووه، كه به‌رنامه‌یه‌كى جیهانییه، هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك نۆره‌ى نمایشى ئه‌و دێت. به جوڵه سه‌یره‌كانى سه‌رنجى ته‌واوى بینه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆلاى خۆى كێش ده‌كات. دادوه‌رانى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش ته‌واو هۆگرى نمایشه‌كانى بوونه.
به سه‌یركردنى ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه‌ى خواره‌وه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت تواناكانى ئه‌و كوڕه چه‌نده سنووربه‌زێنن...