چێشتخانه‌یه‌كی جیاواز له خواردن و دیزاین له وڵاتی به‌ڕیتانیا له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كراوه‌ته‌وه و زۆرترین وێنه‌ی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و تۆڕه له‌كاتی سه‌ردانیكردنیدا ده‌گیرێت و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ژووره جیاوازانه‌ی كه له چێشتخانه‌كه‌دا هه‌یه و پێك هاتووه له هه‌شت ژووری هونه‌ری و گه‌له‌ری، چێشتخانه‌كه ناوی "Sketch"، پێك هاتووه له چێشتخانه‌یه‌كی ستانده‌ری جیهانی و قاوه‌خانه‌یه‌كی كراوه‌ی هونه‌ری.
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نیشانه‌ی شینی فه‌رمی به‌و چێشتخانه‌یه به‌خشی كه فۆلۆوه‌رسێكی كه‌میشی هه‌یه، به‌ڵام كۆمپانیاكه بۆیان نوسیووه به‌هۆی ئه‌و وێنه زۆرانه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانمانه‌وه بلأَو ده‌كرێته‌وه وای كرد زوو ببیته جێگه‌ی متمانه‌ی كۆمپانیاكه‌مان.
خواردن و خواردنه‌وه له‌م چێشتخانه‌یه زۆر گرانه، خورادنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌ك نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 230دۆلاری ئه‌مه‌ریكایی و هاتنه ژووره وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ڕۆژنامه‌نووسن یان هونه‌رمه‌ندن یاخود كه‌سێكی بازرگانی به‌ناوبانگن.
یه‌كێك له جوانی ئه‌م چێشتخانه‌یه پاره له نابینا‌كان وه‌رناگیرێ، كه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنجی زۆری خه‌ڵكی به‌و هه‌ڵوێسته جوانه بۆلای خۆیدا ڕابكێشێت.