له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی پایز و زستان، دیزاینه‌ره جیهانییه‌كان هه‌ڵده‌ستن به نمایشكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی جلوبه‌رگی خانمان بۆ ئه‌و دوو وه‌رزه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاتانی ده‌ره‌وه زۆر گرنگی به بۆچوونی دیزاینه‌ره‌كان ده‌درێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌نه مۆدیل له‌ناو سه‌رجه‌م بازاڕ و خانماندا ده‌بێته مۆدیل.
دیزاینه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌بی (جورج حبیق)، به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك وێنه له كۆڵێكشنی زستان و هاوینی 2017 - 2018 ناوی هێناوه، سه‌رجه‌م خانمانی به‌م دیزاینانه‌ی خواره‌وه‌ی تووشی شۆك كردووه.
جورج حبیق، دیزاینه‌ری به‌ناوبانگی جیهان و وڵاتانی عه‌ره‌بییه، یه‌كێكه له‌و دیزاینه‌رانه‌ی جلی بۆ زۆر له هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ره جیهانی و عه‌ره‌بییه‌كان دووریووه، تاكه دیزاینه‌ره بۆ شازاده و شاژنه‌كانی وڵاتان جلوبه‌رگ ده‌دوورێت، له ساڵی 1962 له وڵاتی لبنان له‌دایك بووه، له ساڵی 1994 یه‌كه‌م نمایشی جیهانی له وڵاتی فڕه‌نسا ئه‌نجام دا، كه كه‌مترین نرخی پارچه‌ی له‌و پێشانگایه به 12 هه‌زار دۆلار فڕۆشرا.
خاوه‌نی گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین سایتی فه‌رمی خۆیه‌تی، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه سه‌رجه‌م كاره‌كانی پێشان ده‌دات و بڵاوی ده‌كاته‌وه.