دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه گۆرانبێژی لاوی كورد "ئاریاس جاوان"، به یه‌كجاری وازی له كاری هونه‌ری هێناوه، هه‌وادارانی به‌و بڕیاره بێتاقه‌ت بوون و نامه‌یه‌كی زۆریان بۆ ناردووه كه ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته؟.
ئاریاس جاوان ماوه‌یه‌كی زۆره كاری هونه‌ری ده‌كات و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رییه و به بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی "چاره‌نووس"، توانی هه‌وادارێكی زۆر كۆ بكاته‌وه.
ڕاسته‌خۆ گۆرانبێژی لاوی كورد "ئاریاس جاوان"، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام.
له پۆسته‌كه‌دا نوسیوویه‌تی، ده‌نگۆی وازهێنانم له كاری هونه‌ری ڕاست نییه و ئه‌و پۆسته‌ش كه به‌ناوی "خودا حافیز" دام نا، میوزیكه وه‌ك ڕیكلامێكه بۆ به‌رهه‌مێكی نوێم كه به‌م زووانه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئاریاس جه‌وان ساڵی 1987 له شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایك بووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ده‌ستی به ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ند كلیپ و ئه‌لبوومێكی بڵاوكراوه‌یه و به گۆرانی "چاره‌نووس"، ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد.