به كارێكی تایبەتی بۆ ئه‌نجامدانی كۆڕێكی هونه‌ریی، هێمن حسێنی هونه‌رمه‌ند به‌ره‌و شاری كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش به هه‌وادارانی ده‌كات.
هێمن حوسێن بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆڕێكی هونه‌ری بۆ ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی له كه‌ركووك ساز بكات، له‌باره‌ی ورده‌كاریی كۆڕ و ئه‌لبوومه‌كه‌شی له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌م كۆڕه له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ساز كراوه، بڕیاره ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركووكیش به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ساز بكرێ.
زیاتر گوتی، ئه‌لبوومه‌كه كه تازه‌ترین به‌رهه‌ممه به ناوی "خولیای ژه‌نیارێك"ه و له 12 تراكی موزیك پێك هاتووه.
له‌باره‌ی هاوكاریكردنی لایه‌ن و كۆمپانیا هونه‌رییه‌كان، هێمن حوسێن باسی له هیچ هاوكارییه‌ك نه‌كرد و له‌به‌ر بارودۆخی ناهه‌موار و ته‌نگژه‌ی دارایی كوردستان، به‌ته‌نیا خۆی هه‌ستاوه به سپۆنسه‌ركردنی كاره‌كانی ئه‌م ئه‌لبوومه.
"ده‌ردی عه‌شق" دوا گۆرانیی بڵاوكراوه‌ی هێمن حوسێنه، هۆنراوه‌ی "فانی"یه، هه‌روه‌ها ئاواز، ریكۆرد، میكس و ماسترینگی له لایه‌ن خۆیه‌تی، له شاری سلێمانی كاری كلیپ و تۆماركردنی بۆ كراوه.
"بیره‌وه‌ری" دوا ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌ی گۆرانیبێژی ناوبراوه كه له هه‌شت تراكی گۆرانیی جۆراوجۆری پێك هاتووه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی