بەوێنە.. سۆران بە ئاهەنگێك پشتگیری لە سەربەخۆیی كوردستان دەكات

:: PM:10:48:22/08/2017 ‌

لە چوارچێوەی دەربڕینی خۆشی و پاڵپشتی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری دەڤەری سۆران، ئاهەنگێك بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو.

یادگار كەماڵ سەرپەرشتیاری ئاهەنگەكە بە "وشە"ی راگەیاند، بە بەشداری رێژەیەكی زۆری خەڵكی دەڤەری سۆران، ئاهەنگێكمان تایبەت بۆ پشتگیری لە ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام دا.

لە ئاهەنگەكەدا جیا لە گۆرانی و میۆزیك، چەند وتارێكی گرنگ خوێندرایەوە زیبا تەها، یەكێك لە بەشدارانی ئاهەنگەكە بە "وشە"ی گوت، رۆژانە لە شار و شارۆكەكانی كوردستان بە چاڵاكی جیاواز پشتگیری بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان دووپات دەكرێتەوە و بەرەی نەخێر شەرمەزار و ریسوا دەكرێت و رای گەیاند كە ئەمڕۆ لە سۆران ئاهەنگێكی جوان بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەچوو.

حەوتی حوزەیران/ یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/ سێپتەمبەری داهاتوویان وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بەجۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.


سۆران/ موڕشید برادۆستی 












وشە - مه‌حموود ئیسماعیل