هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسڕی "هیشام عه‌باس"، دوای دابڕانێكی زۆر له هونه‌ر، نوێترین كلیپی خۆی بڵاو كرده‌وه و هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان بوون، چونكه وایان ده‌زانی به‌یه‌كجاری وازی له هونه‌ر هێناوه.
هیشام عه‌باس یه‌كێكه له‌و گۆرانیبێژانه‌ی خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ئه‌لبوومه، هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه له وڵاتانی عه‌ره‌بی، به‌ڵام ماوه‌ی نۆ ساڵ بۆ هۆی خوێندنه‌وه به‌كجاری له هونه‌ر دوور كه‌وته‌وه، ئێسته خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له میسڕ له بوای ئه‌ندازیاری میكانیكی.
هیشام عه‌باس له‌دایكبووی 1963، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ ژیاوه و تا ئێسته‌ش هه‌ر له‌وێ ده‌ژیت، ده‌رچووی زانكۆی ئه‌مه‌ریكییه به‌شی ئه‌ندازیاری میكانیكی، ساڵانێكی زۆره گۆرانی ده‌ڵێت و خاوه‌نی 15 ئه‌لبومه، ناودارترین گۆرانیشی "ناری ناری"ه، كه به‌زمانی هیندی و عه‌ره‌بی گوتراوه له‌گه‌ل خانمێكی هیندستانی ئه‌ستێره‌ی بۆڵیوود گوتوویه‌تی، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی هیندییه‌كانیش ئه‌و گۆرانییه‌یان دیووه.