راگه‌یاندنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تییكوردستان بۆ فیلم بڵاوی كرده‌وه، له رۆژانی یه‌كه‌می كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه، فیلمی "خه‌ونی كورد" پێشان ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" هاتووه، فیلمی "خه‌ونی كورد" له ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند كه‌ی به‌هاره كه بڕیاره له ده‌روازه‌ی رۆژانی یه‌كه‌می فێستیڤاڵ له هۆڵی سینه‌مای فامیلی مۆڵ له هه‌ولێر پێشان بدرێت.
ئه‌و فیلمه باس له خه‌ونی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی. یه‌كێكه له‌و فیلمه گرنگه دیكۆمێنتارانه‌ی به‌شێوه‌ی سینه‌مایی جیاواز له خه‌ونی كورد ده‌دوێت.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستان بۆ فیلم، بڕیاره رۆژی 26ی ئه‌م مانگه (ئاب) تا 30ی مانگ له هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت كه تێیدا ده‌یان فیلم به هه‌موو جواره‌كانیه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن.