100 هەزار مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆید دەكوژێنەوە

:: AM:09:10:31/08/2017 ‌

كۆمپانیای گووگڵی ئەمەریكی زیاتر لە 300 ئاپی جۆراوجۆری لە بازاڕی دابەزاندنی ئاپەكان "پلای ستۆر"ی سیستەمی ئەندرۆید سڕییەوە، بەهۆی ئەوەی زۆرینەی ڕەهای ئەو ئاپانە هاك كراون و بوونە قوربانی هێرشەكان و ئێستە ئەركی سەرەكیی خۆیان لە مۆبایلەكان ناكەن، بەڵكو هاك كراون و كاری تریان پێ دەكرێ.

پێگەی "گیزمۆدۆ" بڵاوی كردەوە، بەهۆی سڕینەوەی ئەو 300 ئاپە لە پلای ستۆری سیستەمی ئەندرۆید زیاتر لە 70 هەزار مۆبایلی سیستەمی ئەندرۆید لە 100 وڵاتی دنیا لە كاركردن وەستان و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە خاوەنەكانیان دەكەن.

هاككردنی ئەو ئاپانە و دەست بەسەرداگرتنیان لە ئەنجامی هێرشێكی چڕی هاككەرزان بوو بە ناوی "DDoS" كە لە ماوەی ڕابردوو كراوەتە سەر پێگە گرنگەكانی ئەو ئاپانە، سێرڤەرەكانیان دەستی بەسەردا گیراوە و ئێستە داتای وەهمی لە سەرچاوەی نادیارەوە لەلایەن ئاپەكانەوە بۆ بەكارهێنەرانیان دەخرێتەڕوو.

پێشتر كۆمەڵێك توێژەری بواری تەكنەلۆجیا هۆشداری بەپەلەیان بە كۆمپانیای گووگڵ و ئەكامای و كلۆدفلار و فلاشبوانت دا، بۆ ئەوەی بە خێرایی ئەو ئاپانە لەناو ببەن، چونكە بە تەواوی مۆبایلە زیرەكەكانی سیستەمی ئەندرۆید لەو ڕێیەوە لەلایەن هاككەرزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوە/سكای نیوز.



وشە - باز ئه‌حمه‌د