نیمار دواجار هۆكاری پەیوەندیكردنی بە یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرد
نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی دواجار ئەو هۆكارەی ئاشكرا كرد كە وای كرد ریزی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جێبێڵێ و روو لە یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی بكات.
نیمار لە چاوپێكەوتنێكدا بۆ رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی گوتی: سەرەكیترین هۆكاری پەیوەندیكردنم بە یانەی پاریس سان جێرمان هاوكاریكردنی یانەكە بوو بۆ ئەوەی مێژوویەكی زێڕین تۆمار بكات.
نیمار زیاتر گوتی: ئامانجی ئەمساڵمان تەنیا بەدەستهێنانی ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا نییە، بەڵكو دەمانەوێ لەم وەرزەدا سەرجەم ناسناوە گەورەكانی فڕەنسا و ئەوروپا ببەینەوە.
هەروەها گوتی: هەموو هەوڵێك دەدەین ئەمساڵ ناسناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بێنین و دڵنیاشم دەتوانین ئەمە ئەنجام بدەین بە پاڵپشتی ئەستێرەكانی تیپەكەمان.
ئەستێرەكەی یەكەمی بەڕازیل ئاماژەی بەوەشدا كە جگە لەوەی یاریزانەكانیان توانا و شارەزاییان هەیە بۆ ئەوەی ناسناوە گەورەكەی ئەوروپا ببەنەوە، هەروەها دەشزانن بە چ شێواز و پلانێك ناسناوەكە لە ئامێز بگرن.
جێی باسە یانەی پاریس سان جێرمان ئەمڕۆ سێشەم لە یەكەم یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە دەرەوەی یاریگە و جەماوەری دەبێتە میوانی یانەی سێلتیكی سكۆتلەندی.
وشە -
ئامانج ئهكرهم