دوای ئه‌وه‌ی له‌م رۆژانه سروودێكی بناوی "بارزانی" تۆمار كردووه، خاتوونه هونه‌رمه‌ندی رۆژئاوای كوردستان ئالین رای گه‌یاند، به‌م سرووده نوێیه پشتیوانی و پاڵپشتی خۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌باتی سه‌ركرده نه‌مره‌كانمان ده‌كه‌م و هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێك به هونه‌ری كوردی بكه‌م.
ئالین گوتی، خه‌باتی هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌میشه به‌شێك بووه له خه‌باتی میله‌تی كورد دژی داگیركه‌ران و ئه‌وانه‌ی به درێژایی مێژووی خوێناوی میله‌ته‌كه‌مان هه‌وڵیان داوه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كولتوور و زمانی كورد بسڕنه‌وه و هه‌وڵی نه‌مانی كورد بده‌ن، به‌ڵام رۆڵه‌كانی كورد رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و توانییان ئه‌م كولتوور و زمانه بپارێزن و له‌م رووه‌وه‌ش رۆڵی هونه‌رمه‌ندان دیار و به‌رچاوه.
له باره‌ی ریفراندۆمی گه‌لی كوردستانه‌وه له لێدوانێكدا ئالین رای گه‌یاند: خۆشه‌ویستی هونه‌رمه‌ند بۆ هونه‌ر و وڵاته‌كه‌ی گه‌وره‌ترین هانده‌ری به‌رده‌وامبوونیه‌تی له هونه‌ر و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ پێشكه‌شكردنی كاری جوان به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی، له رێی هونه‌ره‌وه به‌تایبه‌تی له‌و قۆناغه مێژوویییه‌ی ئێسته كورد پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، له به‌رده‌م دووڕیانێكی گه‌وره و چاره‌نووسسازدایه، ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كوردیش پێویسته به هه‌موو هێز و توانایه‌كمانه‌وه پشتیوانی له‌و پرۆسه‌یه بكه‌ین.
ئالین له‌باره‌ی كاره هونه‌رییه‌كانی خۆی و گرنگیدانی به لایه‌نی نیشتمانی ده‌ڵێ: هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كانم بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر و كولتووری كوردییه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك سروودم تایبه‌ت بوو بۆ كوردستان و ئه‌و تراجیدیا و كاره‌ساتانه‌ی رووبه‌ڕووی میله‌ته‌كه‌مان بوونه‌ته‌وه، دواتریان گۆرانییه‌ك بوو به هه‌ردوو زمانی كوردی و ئه‌ڵمانی كه له به‌ره‌كانی جه‌نگی داعش كلیپه‌كه‌مان تۆمار كرد. ئێسته‌ش له سه‌روبه‌ندی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمین، سروودێكی نوێم ته‌واو كردووه به ناوی (بارزانی) كه مامۆستای نه‌مر ئارام تیگران پێشكه‌شی كردووم و مافی گوتنه‌وه‌ی پێ به‌خشیوم، تۆمارم كردووه و به كلیپیش بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه له ده‌رهێنانی رێناس میرانه.
ئالین هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: به‌م سرووده نوێیه پشتیوانی و پاڵپشتی خۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و زیندووكردنه‌وه‌ی خه‌باتی سه‌ركرده نه‌مره‌كانمانه و هیوادارم توانیبێتم خزمه‌تێك به هونه‌ری كوردی بكه‌م. به‌م بۆنه‌یه‌وه دووباره داوا له هه‌موو میله‌تی كوردستان ده‌كه‌م روو له سندووقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن به (به‌ڵێ) دڵسۆزی و وه‌فاداری خۆیان بۆ كوردستان دووپات بكه‌نه‌وه.