هانا ئارێنت فەیلەسووف و تیۆرسیۆنی سیاسی

:: PM:10:51:12/09/2017 ‌

هانا ئاڕێنت لە 14ی ئۆكتۆبەری ساڵی 1906دا، لە خێزانێكی یەهودی ئەڵمانی لەدایك بووە، تیۆرسیۆنی سیاسییەكانی ئەمەریكییە و هێندێك بە فەیلەسووفی دەزانن، بەڵام خۆی ئەم ناولێنانەی ڕەت كردووەتەوە، لەسەر ئەو بنەمایەی فەلسەفە هەست بە دڵەڕاوكێ دەكات، لەگەڵ (پیاو لە سیغەی تاكدا) لەبری ئەوە خۆی ناوناوە تیۆرسیۆنی سیاسی. هەروەها جگە لەوە، خۆی بە چاودێری سیاسی وەسف كردبوو، چونكە ئەو چاودێری گەردوونی دەكرد، ئەم وەسفكردنەشی دژی پیاوان بوو، دەیگوت: "پیاو، هیچ پیاوێك لەسەر زەوی و ئەم دنیایەدا ناژین".

لە زانكۆی ماربۆرگ لەگەڵ هایدگەر فەلسەفەی خوێندوە و پێوەندییەكی رۆمانسی لەگەڵ هایدگەردا هەبووە، بەهۆی ئەوەی هایدگەر پشتیوانی نازی دەكرد، كاتێك سەرۆكی زانكۆی فریبۆرگ بوو، ڕووبەرووی رەخنەی توندبوویەوە، پاشان چووە هایدلبرغ، لەوێ‌ بە سەرپەرشتی فەیلەسوفی پزیشكی دەروونی (كارل جاسبر) نامەكەی بۆ نووسی، لەسەر چەمكی خۆشەویستی لە بیری قەشە (ئاگۆستیندا) .

لە ساڵی 1929 لە بەرلین شوی بە گۆنترستیرت كرد، دوای چەند ساڵێك لە هاوسەرگیری خۆی و گۆنترستیرت لە ساڵی 1937دا جیابوونەوە. لە ساڵی 1939دا نامەكەی بڵاوبویەوە، كە نامەیەكی ئاگرین بوو. هانا ڕێگری لێ دەكرا لە ئامادەسازیكردنیدا بۆ وانەگوتنەوە لە زانكۆكانی ئەڵمانیادا، چونكە جولەكە بوو. ساڵی 1933 بەهۆی هاتنەسەر دەسەڵاتی نازییەكان، خاڵی گۆڕان لە ژیانی هانا ئارێنت ڕووی دا، چونكە وای كرد لە فەلسەفە دوور بكەوێتەوە و ڕوو لە سیاسەت بكات. هەڵبەتە ئەم ڕووكردنە سیاسەتەش، بە خاڵی ئەرێنی و پڕ وزەیی و هۆشەكی بوو، بە مانایەكی تر بە ڕژدی بوو.

لە هاوینی ساڵی 1933دا، دەزگەی ئاسایشی نازییەكان هانایان گرت، بەڵام دوای ئازاردانی گیانی و هێنان و بردنی، ئازادیان كرد. لە ساڵی 1937دا، لە ڕەگەزنامەی ئەڵمانی بێبەش دەكرێت، چونكە ئەو ژنێكی جوو بوو و ئەو سەردەمیش، نازییەكان حوكمی ناوچەكەیان گرتبووە ئەستۆ، هەرچی لە ڕەگەزی جوو بووبایە، بە شێوەیەك لە شێوەكان، یان بە جۆرێك لە جۆرەكان ئازاریان دەدا، بۆ ئەوەی هیچ نەبیت، ئەڵمانیا بەجێبێڵێت.

لە ساڵی 1940دا شوو بە شاعیری ئەڵمانی و ماركسیستی فەیلەسووف هایرنش بلوگ دەكات، بەهۆی نەبوونی ڕەگەزنامەی ئەڵمانی خرایە سەربازگەی جیزر، بەوەی دوژمنێكی بێگانەیە، بەڵام پاش چەند هەفتەییەك توانی هەڵبێت. لە ساڵی 1941دا، لەگەڵ هاوسەر و خێزانەكەی ڕایان كرد، لە ڕێگەی دبلۆماسێكی ئەمەریكی (هیرام بینغام) بە قاچاغ ڕەوانەكران بۆ ئەڵمانیا، لەم ڕێگەشەوە هاوكاری 2500 جووی تری كرد.

لە ساڵانی 1941 تا 1945 ستونێكی بە زمانی ئەڵمانی لە ڕۆژنامەی مال (Aufbau)ی جوو دەنووسی، هانی جووەی ئەڵمانی دەدا، ئەو ستەم و زەبروزەنگەی نازییەكان قبووڵ نەكەن. پاش شەڕی دووەمی جیهانی، گەڕایەوە ئەڵمانیا و كاری بۆ لاوان و زایۆنزمی ناوچەكە دەكرد، یارمەتیدەرێكی باشی چینی لاوان و تازە پێگەیشتووان بوو، ژمارەیەكی زۆر منداڵی ڕزگار كرد و ڕەوانەی فەلەستینی كردن.

هانا ئارێنت لە ساڵی دا1950 ڕەگەزنامەی ئەمەریكی وەردەگرێت. هەر لە هەمان ساڵ و بە یارمەتی هاوڕێیانی، لە زانكۆكانی كالیفۆرنیا، بیركلی، برنستۆن و نرۆرس ویستر، وەك لێكۆڵەرێكی میوان خزمەتی بە خەڵك و خوێندكاری ناوچەكە و زانكۆكانی ناوبراو كردووە.

لە ساڵی 1951دا، یەكەم كتێبی گەورەی خۆی بەناوی (بنچینەی گشتگیری) بڵاو كردەوە، لە هەموو بەڵێننامە باڵا و ئیمپڕیالییەكاندا شوێن بنچینەكانی ستالینی شیوعی و نازی كەوتبوو، بۆیە چەپەكان دژی ئەم كتێبە وەستانەوە. هەروەها لە ساڵی 1956دا، هانا ئارێنت وەك ژنێكی بوێر و لێهاتوو، بەشداری ڕاپەڕینی هەنگاریای كردووە.

هانا ئارێنت لە ساڵی 1958دا، كتێبی (باری مرۆڤی) چاپ كرد و لە هەمان ساڵیشدا بڵاوی كردەوە، لە كتێبەكەیدا جیاوازی لە نێوان چەمكی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا كردووە، لەگەڵ كار و شێوە جیاوازەكانی كاركردن. لە ساڵی 1959دا، وەك یەكەم ژنی وانەبێژ، وانەی لە زانكۆی برینستۆن گوتوەتەوە، هەروەها لە زانكۆی شیكاگۆ وانەی گوتوەتەوە، هانا ئارێنت بووەتە ئەندامی لیژنەی بیری كۆمەڵایەتی قوتابخانەی نوێ، لە مانهاتن زانكۆی یبل.

هانا ئارێنت لە ساڵی 1960دا، تیۆری لەبارەی ئازادی و مافدا، دانەوە. هەروەها لە ساڵانی 1961 تا 1962دا، بووەتە هاوكار لە بنكەی لێكۆڵینەوەی پێشكەوتوو لە زانكۆی ویسلیان. ئەو لە درێژەی كارەكانیدا، لە ساڵانی 1962 تا 1963 هەڵبژێردرا بۆ هاوكاریكردن لە ئەكادیمیای ئەمەریكی بۆ هونەر و زانست.

هانا ئارێنت ساڵی 1964 ئەندامی ئەكادیمیای ئەمەریكی بوو بۆ هونەر و ئەدەب. دواجار لە 4ی 12ی 1975 دا بە هۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد، لە كۆلیژی (بارد)دا لە ئەنانداڵ لە نیویۆرك نێژراوە.

سەرچاوە/ المعرفە


 



وشە - ژیڤان خۆرانی