له شاری هه‌ولێر و له ساڵیادی ڕۆژی جیهانی فۆتۆدا، ڕێكخراوی "هه‌ناسه‌كانی وشه"، كه‌رنه‌ڤاڵێكی تایبه‌ت ساز ده‌كات و تێیدا فۆتۆ "خۆشه‌ویستی" ده‌رده‌بڕێت له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئه‌یلوول، ئاسۆ هیرانی به‌رپرسی رێكخراوی "هه‌ناسه‌كانی وشه"، له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌رنه‌ڤاڵی وه‌رزی دووه‌می پێشبڕكێی "هه‌ناسه‌كانی وشه"، به هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی وێنه‌گرانی كوردستان، ده‌سته‌ی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر ده‌ستی پێ كرد، به‌درووشمی "فۆتۆ په‌یامی خۆشه‌ویستی و ئاشتی و ئازادییه له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
زیاتر گوتی، ئه‌و چالاكییه‌مان بریتییه له كه‌رنه‌ڤاڵێكی تایبه‌ت به به‌شداری 26 فۆتۆگرافه‌ری شاره جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان و تێیدا پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی ده‌كرێته‌وه له یادی 178 مین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی فۆتۆدا، كه 40 وێنه‌ی تێدا نمایش كرا‌و سێ له باشترینه‌كان خه‌ڵات ده‌كرێن و سه‌رجه‌م به‌شداران خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێ ده‌به‌خشرێت، له‌گه‌ڵ خه‌ڵاتكردنی كۆمه‌ڵێك وێنه‌گری دێرین، كوردانی سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی كوردستان به‌شدارن تێیدا له‌گه‌ڵ كوردانی تاراوگه‌ش.
كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی وه‌رزی دووه‌می "هه‌ناسه‌كانی وشه"، پێشكه‌شكردنی چه‌ند وته‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی ئه‌و یاده و كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی فۆتۆگرافی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان و دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی پێشبڕكێی وه‌رزی دووه‌م و خه‌ڵاتكردنی پۆڵێك له هونه‌رمه‌ندانی فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی و كه‌سایه‌تی تایبه‌ت كه خزمه‌تیان به كۆمه‌ڵه و فۆتۆگرافه‌ران كردووه، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی بڕوانامه به‌سه‌ر ده‌رچووانی خولی فۆتۆگرافی بنه‌ڕه‌تی له چالاكی و به‌رنامه‌كانی ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌ن به‌ڕێوه ده‌چێت.
فۆتۆگرافه‌رانی كوردستان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌ك ئه‌حمه‌د به‌هزاد و عه‌لی بانكی و ئارام نه‌بی و ئاسیا خه‌سره‌و و دانا سه‌عید و ئیسماعیل و هه‌ڵۆ جه‌باری و هێرش غه‌فور و هۆزان شێرزاد و جه‌وهه‌ر محه‌مه‌د و محه‌مه‌د جه‌لال و محه‌مه‌د شوانی و مسته‌فا ساڵح و نازم مانیا و ڕاستیار ئه‌بوبه‌كر و ڕاوێژ عوسمان و ڕێبوار سه‌ڵاح و ڕێڤان محه‌مه‌د و سلێمان ئه‌حمه‌د و شه‌ماڵ غه‌ریب و شۆڕش سه‌عید و ژیر سالار و حه‌سان و خۆزگه حه‌سه‌ن و ئولا فه‌ره‌ج به‌شدارن تێیدا.
ئه‌و كه‌رنه‌ڤاڵه ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12/9 له شاری هه‌ولێر له هۆڵی میدیا له‌ناو گه‌له‌ری میدیا ده‌ستی پێ كرد و تا ڕۆژی پێنچشه‌م 14/9 به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی