به‌ره‌ی "نه‌خێر" به‌ره‌یه‌كی دژ به ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن، كه شاسوار عه‌بدولواحید، خاوه‌نی كۆمپانیاكانی نالیا و كه‌ناڵی NRT، رابه‌رایه‌تی ده‌كات و سه‌رپه‌رشتی كاری ئه‌و به‌ره‌یه ده‌كات، ئه‌و دوای ریسوابوونهكهی له شاری سلێمانی له له‌نده‌نیش به‌هه‌مان شێوه شه‌رمه‌زار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی له شاری سلێمانی شكستیان هێنا له یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌كه‌یان و خه‌ڵكی شاره‌كه به ده‌نگییه‌وه نه‌چوون، په‌نای بردووه بۆ كوردانی تاراوگه و له به‌ڕیتانیا له شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، هه‌ستا به ئه‌نجامدانی كۆڕبه‌ندێكی بچووك، به‌ڵام هه‌ر زوو له‌وێش شكستی هێنا و كوردانی ئه‌و وڵاته نه‌یان هێشتووه قسه‌كانی بكات و ده‌ریان كردووه‌ته ده‌ره‌وه.
وه‌ك ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه كه كوردێك له چه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب نووسیوویه‌تی: "زۆربه‌ی ئاماده‌بووان دژی نه‌خێرن و ده‌ڵێن به‌ڵێ بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان".
كوردانی به‌ڕیتانیاش شكستییان به كۆبوونه‌وه و بۆچوونه‌كانی شاسوار هێناوه و دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان كردووه‌ته‌وه و یه‌كێك له ئاماده‌بووه‌كان هه‌ڵده‌ستێت و ده‌ڵێت ئێمه خائینمان ناوێت، دوای گرژی دروستبوونهكه، شاسوار عه‌بدولواحید ڕاسته‌وخۆ شوێنه‌كه جێ دێڵێت و پۆلیس له‌ترسی په‌لاماردانی شاسوار دێنه ناو هۆڵه‌كه.
له كۆڕبه‌ندی تایبه‌ت به ئازادی ڕۆژنامه‌وانی كه شاسوار عه‌بدولواحید رێكی خستبوو، نزیكه‌ی 60 تا 70 كه‌سێك ئاماده‌ی بوون، ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته كرد و به گه‌نده‌ڵی و ده‌ستبه‌رداگرتنی موڵكی گشتی تۆمه‌تباریان كرد.
زۆربه‌ی ئاماده‌بووانی سیمیناره‌كه كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی پێشكه‌وتنی كورد له به‌ریتانیا ئاماده كرابوو (Centre for Kurdish Progress)، دژی به‌ره‌ی نه‌خێر و شاسوار قسه‌یان كرد و زۆربه‌یان هوتافی "به‌ڵێ" یان بۆ سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌گوته‌وه.
چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته، به‌ره‌ی نه‌خێر له یاریگای شاری سلێمانی كه‌رنه‌ڤاڵێكیان ڕێك خست بۆ دژایه‌تیكردنی خۆیان به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، و دوای نزیكه‌ی 10 ڕۆژ كاركردن و هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و خه‌رجكردنی ملیۆنان دۆلار به‌بیانووی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگای سلێمانی بۆ وه‌رزشوانانی ئه‌و شاره، به‌ڵام دوای ئاشكرا بوو كه ده‌ی ویست سۆزیان ڕابكێشێت بۆ دژیایه‌تیكردنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ته‌نیا چه‌ند سه‌د كه‌سێك ئاماده‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بوون و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیش، ڕه‌خنه‌ی توندی لێ گیرا و هه‌ندێك په‌یج و ئه‌كاونتیش ڕه‌خنه‌ی گاڵته‌ئامێزی ئاراسته‌ی ئه‌و به‌ره‌یه كرد و بوونه جێگه‌ی نووكته‌ی خه‌ڵكی كوردستان له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.