سێلینا گۆمێز ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مه‌ریكی موزیكی پۆپ، له چاوپێكه‌وتنێكی نوێ‌دا له‌باره‌ی سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری خۆی ورده‌كارییه‌كی زۆری خسته روو و باسی له كۆمه‌ڵێك رووداویش كرد كه تا ئه‌مڕۆش بێزار و نیگه‌رانی ده‌كه‌ن.
سێلینای ته‌مه‌ن 23 ساڵ، باسی له‌و كاتانه كرد كه له كه‌ناڵی دیزنی ئه‌مه‌ریكی وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی منداڵ ده‌ستی كرد به كاری نواندن و ناودارییه‌كی زۆری په‌یدا كرد، به‌ڵام دانی به‌وه‌دا نا كه هه‌ندێك لایه‌نی كاروباره‌كانی هه‌بوون كه به به‌زاندنی سنوور له قه‌ڵه‌میان ده‌دات.
سێلینا له چاوپێكه‌وتنه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه تووشی نه‌خۆشیی لوپس بووه كه نه‌خۆشییه‌كه تووشی قه‌ڵه‌ویت ده‌كات و پێست ڕه‌نگی سپی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه هه‌واداره‌كان و هاوكاره‌كانی به كه‌سێكی قه‌ڵه‌و و ناشیرین ده‌یانبینی كه به یه‌كێك له كاته ناخۆشه‌كانی ژیانی دایده‌نێت.
سێلینا گۆمێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری موزیكی پۆپه و چه‌ندان كاری ناوازه‌ی هه‌یه، سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی كرد به كاری هونه‌ری و پاشان له بواری موزیكدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. كلیپه موزیكییه‌كانی سه‌دان ملیۆن جار ده‌بینرێن و چه‌ندان خه‌ڵاتی ناوداری پێ به‌خشراوه.