له نوێترین توێژینه‌وه‌دا زانایان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ژنانه‌ی زۆر ئاره‌زوویان بۆ خواردن هه‌یه، چه‌ند زیانێك به ته‌ندروستی مێرده‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و پیاوانه‌ی ژنه‌كانیان قه‌ڵه‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به چه‌ندان نه‌خۆشی هه‌یه، دیارترین و زۆرترینیان نه‌خۆشی شه‌كره‌یه، ئه‌مه‌ش له‌و پیاوانه‌ی خاوه‌نی ژنێكی لاواز و مامناوه‌ندن زۆر كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش، تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌ندروستی پێنج هه‌زار و سێ هاوسه‌ر كرا، ده‌ركه‌وت ئه‌م كاریگه‌رییه ته‌نیا له پیاواندا ده‌رده‌كه‌وێت، واته ئه‌و ژنانه‌ی شوویان به پیاوی لاواز یان قه‌ڵه‌و كردووه، هیچ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ته‌ندروستییان دروست نه‌بووه.
له‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌شدا به ته‌واوه‌تی سه‌لمێنرا ئه‌و ژنانه‌ی پێش تاقیكردنه‌وه‌كه به لاوازی پشكنین بۆ مێرده‌كانیان كرا، هیچ زیانێك له ته‌ندروستییان نه‌بوو، به‌ڵام كاتێك به‌ره‌و قه‌ڵه‌وی چوون و دووباره پاش ماوه‌یه‌ك پشكنین بۆ مێرده‌كانیان كرا، ده‌ركه‌وت به چه‌ند ڕێژه‌یه‌كی جیاواز نه‌خۆشیی شه‌كره‌یان تووش بووه.
به پێی ئه‌م توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وانه‌ش زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت، تووشبوونی ئه‌م نه‌خۆشییه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی خاوه‌نی ژنێكی قه‌ڵه‌ون، به ڕێژه‌ی %21 ڕوو ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنوێنییان به ژنان دا له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی مێرده‌كانیان، ده‌ست بكه‌ن به مه‌شق و ڕاهێنانی وه‌رزشی و كه‌مخواردن تا كێشیان كه‌م بكه‌نه‌وه.