ئه‌ستێره‌ی ناوداری لبنانی "ئلیسا" یه‌كێك له هه‌وادارانی دوای ئه‌وه‌ی داوای لێ ده‌كات كه بێته ژووره‌كه‌ی و ئه‌ویش له‌خۆشیدا ده‌بورێته‌وه.
پاش بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری كاره‌كانی هونه‌مه‌ندی ناوداری لبنانی (ئلیسا)وه گیراوه، ناوبراو خۆی ئاماده ده‌كات و جلی ژێره‌وه‌ی له‌به‌ره بۆ ئه‌وه‌ی نیو سه‌عاتی تر ده‌بێت له ناو كه‌شتی ستاری هونه‌رمه‌ندان گۆرانی بڵێت.
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی ژماره‌ی ژووره‌كه‌ی ده‌زانن به لێشاو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژووره‌كه‌ی و ده‌رگه‌ی ژووره‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌ویش داوایان لێ ده‌كات نه‌یه‌نه ژووره‌وه، چوونكه گیانی ڕووته و هیچی له‌به‌ردا نییه، له‌و كاته‌دا كچێك به گریانه‌وه داوای لێ ده‌كات و تكای لێ ده‌كات ته‌نیا بێته ژووره‌وه بۆی باوه‌شی لێ بدات، ئه‌ویش ڕێگه‌ی پێ ده‌دات، به‌ڵام كچه‌كه به‌هۆی دڵخۆشبوونی به‌وه‌ی ئلیسای هونه‌رمه‌ندی ناوداری بینیووه، له باوه‌شیدا ده‌بوورێته‌وه.
به‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دروست بووه و هه‌ندێك كه‌س ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان گرتووه كه ئلیسا ئه‌و شته نییه خه‌ڵك وای بۆ بكات.
ئلیسا له ساڵی 1972 له وڵاتی لبنان له‌دایك بووه و له ساڵی 1998 وه ده‌ستی به‌گۆرانیگوتن كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم ڤیدیۆكلیپه، ناودارتین گۆرانیبێژی لبنانه، به خانمی هه‌ستی پڕ عیشق ناسراوه.