هیگڵ فەیلەسووفێكی كاریگەر

:: PM:08:06:13/09/2017 ‌
جۆرج ڤێلهلم فرێدریك هیگڵ، لە 31ی نۆڤەمبەری ساڵی1770دا لە خێزانێكی سادەی شاری شتوتگارت لەدایك بووە. ئەو فەیلەسووفێكی بە ڕەگەز ئەڵمانییە، یەكێك بووە، لەو فەیلەسووفانەی، كە گاریگەرییەكی زۆری لەسەر لەسەر مەزهەوە فەلسەفییە هاوچەرخەكاندا هەبووە. هێگڵ گرنگییەكی زۆری بە تێگەیشتنی مێژوویی داوە بۆ بەرەوپێشبردنی خوێندنی مێژووی فەلسەفە، هەروەها هونەر و ئاین و زانست و سیاسەتیش بە هەمان شێوە.

هەر لە تەمەنی مناڵییدا چەندان نەهامەتی بینیوە، وەك ئەوەی، كە ئەم دایكی زۆر خۆشویستووە، كەچی تەمەنی گەیشتووەتە 11 ساڵی دایكی مردووە. براكەی لە شەڕدا كوژراوە و خوشكەكەیشی، كە هیگڵ زۆر گیرۆدەی بووە، شێت بووە، پاشان هیگڵ خۆی مناڵێكی ناشەرعیی لە ژنێك دەبێت، ئەو مناڵە تا هەموو تەمەنی بۆ هیگڵ هەر كێشە دەبێت، بەڵام كاری ڕیكەوت و پێویستی وا كەوتنە یەك، كە هێگڵ پێش تەمەنی  18 ساڵی، ببێت بە گەورەترین فەیلەسووفی ئەڵمانیا و بگرە چاخی نوێش.

هیگڵ لەگەڵ (هۆڵدەرلین)ی شاعیردا زۆر دۆست و تێكەڵبوون. فڕەنسا لە دەماودەمی ساڵی شۆڕشە گەورەكەی خۆیدا لە 1789 لە ڕووی سیاسییەوە زۆر كامڵ بوو، ڕەوتی فەلسەفییانەی ئەو كاتەی هێگڵیش لەگەڵ ڕەوتی شیعرییانەی هۆڵدەرلین و مۆسیقیانەی بتهۆڤن و سیاسییانەی ناپلیۆندا ڕێك بوو، بۆیە ئەو سەردەمە، كە لە شانی ئەوانەدا خۆی بینییەوە سەرسام بوو، چونكە ناپلیۆن چەند لە بواری شەڕ و سیاسەتدا كارامە بوو، هێگڵیش ئەوەندە لە بواری هزر و فەلسەفەدا كارامە بوو، بۆیە ئەویش وەك هەموو خەڵكە ناوازەكانی ناو مێژوو چركەساتی نائاساییانەی هاتنەئارای خۆی بینیوە.

هێگڵ لە خێزانێكی پڕۆتستانتیی لۆسەری لەدایك بووە. لەناو خێزانەكەیاندا ئاین ئامادەییەكی هەبووە، بۆیە هێگڵیش تا هەموو ژیانێكی پێوەندییەكی بە مەزهەبی لۆسەریی و مۆركی ناڕەزایی دەربڕینی ئەو مەزهەوەی بەسەرەوە دەمێنێتەوە، بەڵام كە ئەم مەزهەوە دەبێتە بیروباوەڕێكی نەزۆكی پشیتگیریكردنی فەرمانڕەوایان، ئەم دەكەوێتە ڕەخنەكردنی مەزهەوەكە، بۆیە لە دەمی لاوییدا دەكەوێتە ژێر كاریگەریی ئەو هزری ڕۆشنگەرییەی ئەو ڕۆژگارە تازە پەیدا دەبوو.

ئەو خوێندكاری قوناغی دواناوەندی بوو نووسراوەكانی بیریارە ڕۆشنگەرەكانی وەك (ڕۆدۆڵف لیسنگ و كانت)ی دەخوێندەوە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نەبوو، كە هیگڵ وازی لە ئاین هێنابێت، یان لە دژی وەستابێتەوە، بەڵكو زمانی فەلسەفەكەیی وا سازدا، كە لەگەڵ ئاوەزی ئەو گەلەدا بگونجێت، كە هێشتە بە ڕۆشنگەری ئاشنا نەبوو بوو، لەبەر ئەوە هەستی كرد، كە گرفتاری دووفاقییەك هاتووە. زمانێك بەكار دەهێنێت، كە لە یەك كاتدا ئاینی و فەلسەفیشە.

جۆرج ڤێلهلم فرێدریك هیگڵ كە ساڵی خوێندنی دواناوەندیی كۆتایی پێ دەهێنێت، داوا لە هیگڵ دەكرێت، كە وتاری ماڵئاواییكردن لە بەڕێوەبەر و مامۆستاكان بخوێنێتەوە. ئەوەش بەڵگەیی سەركەوتوویی ئەو و متمانەداریی ئەوان بوو بە هیگڵ. بێگومان هێگڵ توانی بووی متمانەی تەواوی بەڕێوەبەر و مامۆستاكانی بەدەست بێنیت.

ئەو وتارەی هێگڵ لەوێدا دەیخوێنێتەوە لەژێر ناونیشانی (باری خراپی هونەر و زانستی توركەكان) بوو، مەبەستی لە توركەكانیش هەموو ئەوانە بووە، كە مەسیحی نەبوون. ئەو لە وتارەكەیدا باسی لەوە كردبوو، كە دەبێت ئایینەكەی ئەوانیش لەبەر ئەگەری ڕەخنەكردندا بێت، نەك هەر تەنیا ئاینی خەڵكانی تر، واتە ئەو لەو قسەیەی (لیسنگ)ی فەیلەسووفی ڕۆشنگەری دوورتر ڕۆیشتبوو، كە گوتبووی دەكرێ‌ هەموو ئاینەكانی تریش راست بن، نەك تەنیا هەر ئایینی مەسیحی، بەم قسەیەی لە كاتی خۆیدا ناوەندە مەسیحییەكانی تووڕە كردبوو، چونكە وایان دەزانی، كە تاكە ئاینی ڕاست، ئاینی مەسیحییە.

هێگڵ ساڵی 1807ی عیسایی یەكەم كتێبی خۆی بەناوی (دیاردەكانی ڕووح)، لەگەڵ پێشخستنی فۆڕمی هۆشمەندی، ئەو شێوەیە هۆشمەندییە لە ناو دەڤەری هۆشمەندی و دەوڵەمەندیدا، پێشنیازی دنیایی و هەڵوێستی ئەخلاقی و تێڕوانینی ئاینی جوولەكە و جۆرەها چالاكی خوازی سروشتیی، هەروەها فۆڕمی دامەزراندنی كۆمەڵایەتییە.

هێگڵ هەوڵی ڕوونكردنەوەی چۆنیەتی پێشكەوتنی دەربڕینە یەك لەدوای یەكەكانی پێویستییەتی مێژوو و جوڵانەوەی ناكۆك و چارەسەركردنی بۆ ئاستێكی بڵندتر. هەروەها هێگڵ هەوڵی دا، لە كتێبی دووەمدا بە ناونیشانی "زانستی لۆژیك"، كە لە ساڵانی 1812 تا 1816ی زاینیدا نووسی، پێدەچوو بە جۆرێك پێشكەوتنی جودا، بەرەوپێشچوونی فیكری فیسیۆلۆجی لەسەر ڕاستیدا، تاوتوێ كردووە.

كۆتا كتێبی خۆی لە ساڵی 1821دا بەناونیشانی "فەلسەفەی هەق" بڵاو كردەوە و تێیدا پرسەكانی دامەزراندی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و یاسایی تاوتوێ كردووە. هێگڵ لە ١٤ی نۆڤەمبەری ساڵی 1831دا بە نەخۆشی كۆلێرا كۆچی دوایی كردووە، خوێندكارەكانی دوای مردنی هێگڵ، ئەو وانانەی گوتووبوویەوە، لە بارەی فەلسەفەی مێژوو و ئاین و هونەر، بڵاویان كردەوە. هەروەها وانەكانی هێگڵیان لە ناو یاداشتەكانیان دووپاتە كردووەتەوە.

سەرچاوە/ المعرفەمعابر






وشە - ژیڤان خۆرانی