دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له هه‌رێمی كوردستان، پێنجی ئه‌م مانگه‌ی وه‌ك واده‌ی ده‌ست پێ كردنی بانگه‌شه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد، هونه‌رمه‌ندانی كورد ده‌ستیان ئاهه‌نگێڕان بۆ پشتیوانیكردنی پڕۆسه‌كه كرد، هونه‌مه‌ندانی تاراوگه‌ش به لێشاو به شێكیان به‌ره‌وه و هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه بۆ پاڵپشتیكردن و ئاهه‌نگێڕان له ناوخۆی كوردستان.
هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی "حه‌سنا مه‌ته‌ڕ"، به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشی بۆ پاڵپشتیكردن له داخوازی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و دوێنی 16 ی ئهیلوول له پاركی شانه‌ده‌ر ئاهه‌نگێكی تایبه‌تی گه‌وره‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ساز كرد.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه هاواری بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد و هه‌وادارانیشی "به‌ڵێ بۆ ڕیفراندۆم"یان گوته‌وه. ئه‌م هونه‌مه‌نده پێشووتر گۆرانی بۆ قاره‌مانی پێشمه‌رگه گوتبوو، جیاواز له هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌ب و بیانییه‌كانی تر، به‌رده‌وام ئاماده‌یه خۆبه‌خشانه بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاهه‌نگ بگێڕێت.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا حه‌سنا مه‌ته‌ر به شێوازێكی جوان و رێكپۆش ده‌ركه‌وتبوو، ئارایشتكاری ناوداری عه‌ره‌بی "سام" قژ و ئارایشته‌كه‌ی بۆ كردبوو. مه‌ته‌ڕ له لێدوانێكی تایبه‌تدا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته خه‌ریكی سروودێكی نوێم بۆ كوردستان و به نیازم بۆ كاتی سه‌ربه‌خۆبوون و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان نمایشی بكه‌ین، تێكسته‌كه‌ی له لایه‌ن شاعیری ناوداری عێراقی "كه‌ریم عێراقی"یه‌وه دانراوه، و ئاوازه‌كه‌شی هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ر كاری بۆ كردووه، و ئێسته به‌دوای سپۆنسه‌ر ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌م كاره‌مان و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه بۆ ده‌ستكردن به كاری كلیپ، بڕیاره له لبنانه‌وه ده‌رهێنه‌ر "جۆرج" بێته كوردستان و كاری ده‌رهێنانی بۆ بكات.
هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ڕ هونه‌رمه‌ندێكی كولتووری ناسراوی لبنانه، ساڵانێكی زۆره له بواری گۆرانیگوتن كار ده‌كات، نازناوی نوێنه‌ری هونه‌ری كوردی- لبنانی لێ نراوه، زۆرترین خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی كردووه و زۆرجار له ناوه‌نده هونه‌رییه جیهانییه‌كان باسی ڕۆڵی پێشه‌مه‌رگه ده‌كات و كلیپێكی له‌سه‌ر پێشه‌مه‌رگه بڵاوكرده‌وه كه ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌گه‌ڵ هونه‌مه‌ند وه‌لید تۆفیق و حوسێن جسمی بڕیاره دوێت بكات.