بە وێنە.. كەڕنەڤاڵی سۆران بۆ سەربەخۆیی كوردستان

:: PM:11:17:19/09/2017 ‌

بە مەبەستی دەربڕینی پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم كەرنەڤاڵێكی جەماوەری گەورە لە سۆران بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێوە چوو.

كرمانج عزەت قایمقامی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، بە بەشداری هەزاران كەس لە چین و توێژەكانی هەرچوار شارۆكەی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، چۆمان لەسەر یاریگەی گەورەی دێلزیان و بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كەڕنەڤاڵێكی گەورەی جەماروی بۆ پشتگیریكردن لە ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوە چوو.

حەوتی حوزەیران/ یۆنیۆی 2017 لە كۆبوونەوەی مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتی هەرێم و كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، ڕۆژی 25ی ئەیلوول/ سێپتەمبەری وەك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانەوە یان جیابوونەوە لە عێراق" دیاری كرد. خەڵكی كوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بە تاك و كۆمەڵ بە جۆری جیاواز خۆشحاڵی دەردەبڕن.

سۆران/ موڕشید برادۆستی



















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل