مامۆستایانی ئاینیی گه‌رمیان، سووربوونی خۆیان بۆ ده‌نگدان به به‌ڵێ له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دووپات كرده‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه، پێیان وایه كوفره ئه‌گه‌ر پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی نه‌كرێ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌رپرسانی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندی 11ی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان، كۆنفراسێكی كراوه‌یان بۆ پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بۆ مامۆستایانی ئاینی ساز كرد.
مامۆستا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتیی زانایانی ئاینیی ئیسلامی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ وه‌ك ته‌واوی مامۆستایانی ئاینی و گوتاربێژی مزگه‌وته‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم و پشتگیریی له‌و پرسه هه‌ستیاره، كۆنفراسێكی شایسته‌مان له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ساز كرا.
زیاتر گوتی، پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، پرسێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یییه، بۆیه پشتگیریكردن له‌و پرسه ئه‌ركێكی ئاینییه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه دژایه‌تیكردنی ئه‌م پرسه و رازیبوون به ژێرده‌ستی، به پێی ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده، كوفری خوایه.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌كره‌م ساڵح به‌رپرسی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و محه‌مه‌د عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 11ی رێكخستنی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له گوتاری هاوبه‌شدا بۆ مامۆستایان دووپاتیان كرده‌وه، حكوومه‌ت یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، دان به مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا نانێن، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ رزگاربوونی یه‌كجاریی كوردستان، ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول/ سێپته‌مبه‌ری وه‌ك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی