بڕیاره شاری پاریس پایته‌ختی وڵاتی فڕه‌نسا، خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڕازێنێته‌وه و له كه‌رنه‌ڤاڵێكدا پشتیوانی بۆ ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان نیشان بدات.
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فڕه‌نسا به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژی هه‌ینیی داهاتوو 22ی سێپته‌مبه‌ر (سێ ڕۆژ پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌رنه‌ڤاڵێكی گه‌وره بۆ پاڵپشتیكردن ڕیفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه تێیدا چه‌ندان چالاكی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
زیاتر گوتی، له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا جگه له كوردستانییانی تاراوگه له فڕه‌نسا و ئه‌وروپا، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی وڵاته‌كه بانگێشت كراون و به جلی كوردی و ئاڵای كوردستانه‌وه كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه ده‌ڕازێنینه‌وه.
كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به به‌شداریی هونه‌رمه‌ندان، ده‌شنێ موراد، سه‌میر و حه‌سه‌ن له‌گه‌ل گرووپی ده‌هۆڵ و زوڕنای كوردهواری و چه‌ندان چالاكی تر ئه‌نجام ده‌درێ و له گۆڕه‌پانی كۆماریی پاریس چالاكییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێ كه مانایه‌كی زۆری له‌لای خه‌ڵكی فڕه‌نسادا هه‌یه.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕۆژی 25ی ئهیلوول/ سێپته‌مبه‌ری وه‌ك ڕۆژی ڕیفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی