بەوێنە.. كەركووك بە یارییەكی دۆستانە پاڵپشتی لە سەربەخۆیی دەكات

:: PM:06:49:20/09/2017 ‌

ئەمڕۆ چوارشەم نوێنەرایەتی كەركووكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان یارییەكی دۆستانەی بۆ هەڵبژاردەكانی كەركووك و هەولێر بۆ تۆپی پێ ساز كر، ئەوەش وەك دەربڕینی پاڵپشتی بۆ پڕۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان كە لە 25ی ئەم مانگە دێتە سازكردن.

یارییكە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆری كەركووك لە نەتەوە جیاجیاكان بەڕێوە چوو و ئامادەبووان دووپاتیان كردەووە كە بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكەن و رایان گەیاند كە دەیانەوێ لە كوردستانی سەربەخۆدا بژین.

كەركووك/ دلۆڤان مەجید كاكەیی

















وشە - مه‌حموود ئیسماعیل