كچانی زاخۆ پێشانگە دەكەنەوە

:: PM:01:23:10/10/2016 ‌
كومەڵێك لە كچانی شارۆكەی زاخۆ، 130 دەستە جلی كوردی بە مۆدەیەكی جوانیان لە پێشانگەیەكدا نمایش كرد.

جووتیار خدر سەرپەرشتیاری پێشانگەی جلوبەرگ و بەڕێوەبەری راهێنان و كاروباری پیشەیییەكان بە "وشە"ی راگەیاند، ماوەی مانگێكە ئەوان راهێنان بە كچان دەكەن بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە و مۆدە و دیزاین، جلوبەرگی كوردی دروست بكەن.

ئاماژەی بەوەش دا: دوای تەوابوونی وادەكە، توانرا 130 دەستە جلوبەرگی تایبەت بە ژنان دروست بكرێن كە پێك هاتبوون لە چەند جۆرێكی بەرگ و قوماشی ئەو جلانەش لەلایەن خێرخوازێكەوە بۆ ئەو ژنانە دابین كرابوون و راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی راهێنان و كاروبارە پێشەیییەكان بەڕێوە دەچوو و ئەمڕۆ لە پێشانگەیەكدا نمایش كران.

هەروەها گوتی: زیاتر لە 200 پارچە قوماش لەو جلوبەرگانەدا بەكار هێنراون و دوای تەوابوونی پێشانگەكە، سەرجەم ئەو دەستە جلوبەرگانە بەسەر قوتابییانی كەمدەرامەتی قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی زاخۆ دابەش دەكرێن.

وشە/ زاخۆ، نەوزاد هلۆری
پێداچوونەوە: ك.ش
















وشە - كوردۆ شابان