ڕووسیا تا ئێستە هاوشێوەی وڵاتانی تر بە هیچ شێوەیەك دژایەتی خۆی بۆ ریفراندۆمی كوردستان دەرنەبڕیوە و داوایشی لە سەركردایەتی سیاسیی كوردستان نەكردووە، تا ڕیفراندۆم ئەنجام نەدەن یان دوای بخەن، ئەمەیش لە كاتێكدایە كۆمپانیای ڕۆسنەفتی ئەو وڵاتە بە گەورەترین پارەداركردنی كوردستان بۆ گەیشتنی بە سەربەخۆیی دادەنرێ، كە لە ماوەی ڕابردوو بڕی چوار ملیار دۆلاری ڕادەستی كوردستان كردووە.
ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاوی كردووەتەوە، واشنتن و وڵاتانی ئەوروپا و توركیا و ئێران داوایان كردووە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە 25ی ئەم مانگە دوابخرێ و ئەنجام نەدرێ، كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا دووپاتی لەوە كردەوە، كە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم نین و ئەو پرسە توندوتیژی و ئارامی ناوچەكە تێك دەدات.
ئاژانسەكە ئاماژەی داوە، لە تەك ئەو هەموو هەوڵ و داوا و فشارانەی دەكرێ بۆ ئەنجامنەدانی ریفراندۆم لە كوردستان، كۆمپانیای رۆسنەفتی ڕووسیا گرێبەستێكی تری لەگەڵ كوردستان واژوو كرد، بۆ پەرەپێدانی كەرتی گازی سروشتی لە كوردستان، بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی گاز لەو ناوچەیە دەگرێتە ئەستۆ، تا ئێستە بەهای گرێبەستی ئەم دواییەی ڕۆسنەفت و كوردستان نەزانراوە، بەڵام سەرچاوەكان دەڵێن، بڕەكەی دەگاتە ملیارێك دۆلاری ئەمەریكی، ئەنجامدانی ئەو گرێبەستانە لە نێوان رۆسنەفت و كوردستان، ڕووسیای كردووەتە گەورەترین سەرچاوەی پارە و پیشەسازی نەوت و وزە بۆ كوردستان.
سەرچاوەیەكی باڵا لە هەولێر بە "ڕۆیتەرز"ی ڕاگەیاندووە، مۆسكۆ بەهۆی پاشەكشەی ئەمەریكا لە ناوچەكە بەخێرایی دەستپێشخەری دەكات، بە ئاشكرا مۆسكۆ دەڵێ، لەگەڵ یەكپارچەیی خاكی عێراق‌داین، بەڵام دان بە هەوڵەكانی كوردستانیش دەنێ بۆ گەیشتن بە نیشتمان و سەروەریی خۆیان.
پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ئاشكرای كرد، گەلی كوردستان وەك هەر گەلێكی تری دنیا مافی خۆیەتی لەسەر گۆی زەوی، بە ئامانجەكانی خۆی بگات و ئێمەیش ڕێز لە هەوڵەكانی گەلی كوردستان دەگرین، تا وەك هەر گەلێكی تر لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی بە ئامانجەكانی خۆی بگات. لەبارەی بۆچوونی ڕووسیا لەسەر ڕیفراندۆمی كوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دووپاتی كردەوە كە وەزارەتی دەرەوە و وەزیری دەرەوە سێرگی لاڤرۆڤ هیچ بۆچوونێكی لەوبارەوە دەرنابڕێت.
هۆشیار زێباری یەكێك لە سیاسییەكانی كوردستان كە لە بەغدا وەزیری دەرەوە و وەزیری دارایی بووە دەڵێ، هەڵوێستی ڕووسیا بریتییە با چاوەڕێ بكەین و ئەنجامەكان ببینن، ئێستە ئەوان ئامۆژگاری كوردستان دەكەن.
زێباری دەڵێ، ئەوان بە تەواوی لە دۆخی گەلی كوردستان تێدەگەن، مۆسكۆ دەزانێ كوردستان دوای ئەنجامی ڕیفراندۆم، ئەنجامەكە دەكات بە بەشێك لە دانوستاندنەكان لەگەڵ بەغدا.
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی كوردستان بە ئاژانسەكەی گوتووە، لە كاتی چوونی شاندی كوردستان بۆ سانپترسبۆرگ، سێرگی لاڤرۆڤ دووپاتی كردووەتەوە كە ڕووسیا دژی ریفراندۆم نییە و نابێ.
لە كۆتادا ئاژانسەكە نووسیویەتی، ئەمەریكا ئێستەش دۆستی كوردستانە و بە هاوبەشێكی سەرەكی شەڕی لەناوبردنی تیرۆریان دەزانێ، بەڵام ناڕەزایەتی دەردەبڕێ و لەگەڵ ریفراندۆم نییە، بە پێچەوانەوە ڕووسیا لە دۆستی نوێ و باوەڕپێكراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێ، بوونی دەوڵەتێكی تر لە نێوان سووریا و ئێران كە هاوڕێی مۆسكۆن، لە ڕووی جیۆپۆلەتیكەوە سوودێكی یەكجار گەورەی بۆ ڕووسیا دەبێ.
كوردستان يه‌ده‌گی نه‌وتی به 45 ملیار به‌رمیل و گازی سروشتی به 5.66 تریلیۆن مه‌تر سێجا مه‌زه‌نده ده‌كرێ و كار بۆ به‌رهه‌مهێنانی زیاتری ئه‌و سامانه ده‌كات، ڕۆسنه‌فت ئیگۆ سێشین هاوپه‌یمانی متمانه‌پێكراوی سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال "ڤلادیمێر پوتین" سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌م گرێبه‌ستانه ده‌بێته هاریكارییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت و گازی خام بۆ ئه‌وروپا، به‌وهۆیه‌وه‌یش رۆسنه‌فت به ته‌واوی چاوی بڕیوه‌ته سه‌ر كوردستان.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی خام بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له ڕێی لووله‌ی نه‌وتییه‌وه كرد، زۆرینه‌ی ڕه‌های ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌م دواییه‌ش كراون ڕه‌زامه‌ندی تركیا و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان له‌سه‌ره.
له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ئه‌مساڵه‌وه رۆسنه‌فت گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ كوردستان كرد و بڕی سێ ملیار دۆلار پێشه‌كی پاره‌ی به هه‌ولێر دا، له به‌رامبه‌ر كڕینی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی بۆ پاڵاوگه‌كانی كۆمپانیای رۆسنه‌فت له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، هاوكات توركیا له ڕێی كۆمپانیاكانی وه‌ك "ڤیتۆل و پیتراكۆ، ترافیگۆرا، جلینكۆر" بڕی 2 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی له كوردستان هه‌یه.
رۆسنه‌فت له‌م هه‌فته‌یه دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌ستێكی تر بۆ بنیاتنانه‌ی ژێرخانی كه‌رتی گازی سروشتی له كوردستان دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و گرێبه‌سته‌یان ده‌بێته یارمه‌تیده‌رێكی سه‌ره‌كی، بۆ دابین كردنی گازی توركیا و ئه‌وروپا، ئاماژه‌ی دا ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی نابێته كێشه بۆ ئێمه.