میوزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد "سالار ئازید" گرێبه‌ستێكى جیهانى واژۆ ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆمپانیاییه‌كى جیهانى بۆ فیلم له هۆلیۆد و به‌شدارى تێدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئه‌یلوول، میوزیكژه‌ن و هونه‌رمه‌ند "سالار ئازید" ناوبراو دواى واژۆكردنى ئه‌و گرێبه‌سته، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ـى ڕاگه‌یاند، له نوێترین كارمدا به‌خۆشحاڵییه‌وه واژۆى گرێبه‌ستى كارێكى هونه‌ریم كردووه له شارى له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به به‌رهه‌مێنانى فیلم بۆ به‌شداریكردن له فیلمێكى هونه‌رى به به‌شدارى ئه‌كته‌رانى جیهان>
زیاتر گوتى، ئه‌و فیلمه له هۆلیۆد به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندى ناسراوى ئه‌مه‌ریكى و جیهانى ویل "وێڵ سمس"، و ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌كته‌رى تر‌ى ناسراوى هۆلیۆد به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ین، له‌و فیلمه‌دا به‌شدارده‌بم له بواره تایبه‌تییه‌كه‌ى خۆم به‌ژه‌نینى باگراوندى میوزیكى فیلمه‌كه، هه‌روه‌ها وه‌كو ئه‌كته‌ر و وه‌ك میوزیكژه‌ن ڕۆڵ ده‌بینم له‌ناو ئه‌و فیلمه‌دا.
ده‌رباره‌ى ئه‌ندامێتى و به‌رده‌وامى كاره‌كانى له گروپی میوزیكى گۆرانیبێژى عێراقى "كازم ساهیر"، سالار به "وشه"ى گوت، به‌خۆشحاڵییه‌وه به‌رده‌وامم له‌گه‌ڵ گروپه میوزیكییه تایبه‌تییه‌كه‌ى گۆرانیبێژ كازم ساهیر، وه‌ك ئه‌ندامى گرووپی میوزیكى ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رده‌وامم له‌به‌شداریكردن له‌كۆنسێرت و به‌رهه‌م و چالاكیه‌كانى، كازم ساهیر كارى باشى ده‌وێت بۆ سه‌ركه‌وتنى كۆنسێرته‌كانى، بیر له‌وه ناكاته‌وه كوردى یا عه‌ره‌بی، گرنگ كاركردنه به‌لایه‌وه و بیر له باشترین ژه‌نیاره‌كانى ده‌كاته‌وه له‌گروپه‌كه‌ى.
سالار شوكری عه‌لی ئازیده، له شارى هه‌ولێر له‌دایكبووه، په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كانى به‌غداد به‌شى میوزیكى ته‌واوكردووه، له‌زانكۆى هۆڵه‌ندا بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆس و دبلۆمى باڵاى له‌به‌شى میوزیك به‌ده‌ستهێناوه و له كوردستان بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌سهێناوه، خاوه‌نى سێ سیدى و زیاتر له دوانزه كلیپى میوزیكییه و كارى زیاتر له 60 سیدى كارى كردووه بۆ گۆرانیبێژانى ناسراوى كورد و بیانى جیهانى.
شاخه‌وان شێخانى