ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ـى ئه‌یلوول، نوێترین به‌رهه‌م بۆ پشتگیرى كردن له ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه و تێیدا دوو ئه‌كته‌رى ناسراوى هه‌ولێر و سلێمانى ڕۆڵى تێدا ده‌بینن.
گۆڤار ئه‌نوه‌ر هونه‌رمه‌ندى ناودارى كۆمیدیاى كوردى و ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى به‌شدار بووى ئه‌و به‌رهه‌مه له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت به "وشه"ى گوت، نوێترین به‌رهه‌ممان له ژێر ناوى "به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه" و نزیكه‌ى دوو خوله‌كه و بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین پشتیگرى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین، نه‌خۆش و دوكاندار و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت و هونه‌رمه‌ند و زۆرى تر، به‌ئاڵاى كوردستان به‌شدارن تیایدا.
ئه‌و به‌رهه‌مه له ده‌رهێنانى عه‌دنان عوسمانه و له نواندنى گۆڤار ئه‌نوه‌ر و خانمه ئه‌كته‌ر شه‌هێن جه‌ماله و له به‌رده‌م قه‌ڵاى هه‌ولێرى دوژمن شكێن كارى بۆكراوه و چه‌ندین گه‌نج و پێكهاته‌كانى تر‌ى كوردستان به‌شدارن تیایدا.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى