نه‌وزاد پۆڵس سه‌رۆكى رێكخراوی سورایا و چالاكى مه‌سیحى له هه‌رێمى كوردستان، راى ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێژه‌ى 70%ى كریستیانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌نگ به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیى كوردستان ده‌ده‌ن. هاوكات دووپاتى ده‌كاته‌وه، چاره‌نووس و داهاتووى مه‌سیحییه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستانه و چاره‌نووسى له عێراق كۆتاییان هاتووه.
زۆرینه‌ى كریستانه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تى كوردستانن، له ماوه‌ى رابردوو كه‌نیسه گه‌وره‌كانی كریستان و حزبه سیاسییه‌كانیش داواكارییان دا به ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، گرنگترین خاڵه‌كان چین و وه‌ڵامى ئه‌نجوومه‌نه‌كه چی بوو؟
وه‌ك پێكهاته كریستانییه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو لایه‌ن بوونه، حزبه سیاسییه‌كان به تایبه‌تى حزبه ئاشوورییه‌كان داوا ده‌كه‌ن ئێسته ریفراندۆم له ده‌شتى نه‌ینه‌وا نه‌كرێت و داواش ده‌كه‌ن ئه‌و زیاده‌ڕۆیییه‌ی كراوه‌ته سه‌ر ماڵ و موڵكی كریستانه‌كان له كوردستان، ده‌ستى له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت پێش ریفراندۆم. لایه‌نى دووه‌م كه له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و ده‌وڵه‌تى كوردستانه زۆرینه‌ى خه‌ڵكی كریستیانن كه تا 70% ده‌بن.
داواكاری حزبه ئاشوورییه‌كان به‌و كاته كه‌مه ناتوانرێت جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه زیاتر وه‌ك پاساو لێك ده‌درێته‌وه و ده‌كرێت گه‌ره‌نتى جێبه‌جێكردنى بدرێت، به‌ڵام داواكارییه‌ك كه كێشه‌یه‌كه و ماوه‌ى 20 ساڵ زیاتره به‌رده‌وامى هه‌یه، چۆن به مانگێك یه‌كلا ده‌كرێته‌وه، بۆیه داوكارییه‌كانیان زیاتر به‌ربه‌ست خستنه به‌رده‌م ریفراندۆمه كه زۆرینه‌ى پێكهاته‌ى كریستان به كلد و سریانى و ئاشووری له‌گه‌ڵیدان.
داهاتووی كریستانه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى كوردستاندایه، له دواى 2003 و رووداوه‌كانى 2005 تا 2007، پاشان رووداوه‌كانى پێش هاتنى داعش بۆ مووسڵ و كوژرانى مه‌تڕانى مووسڵ، دواتر هاتنى داعش، هه‌موو ئه‌مانه په‌یامى بۆ كریستانییه‌كان پێ بوو كه چیتر ناتوانن له به‌سڕه یان به‌غدا بژین. كریستانه‌كان له كوردستان ژماره‌یان كه‌متر له 50 هه‌زار كه‌س بوو، دواى ئه‌و رووداوانه ئێسته نزیكه‌ى 250 هه‌زار كه‌س ده‌بن، جگه له‌وانه‌ى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات كۆچیان كردووه، بۆیه ئێسته جگه له كوردستان له ته‌واوی عێراق 300 هه‌زار كریستیان نین، هه‌موو ئه‌وانه وا ده‌كات زۆرینه‌ى كریستیانه‌كان ده‌نگ به به‌ڵێ بۆ راپرسی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بده‌ن و قورسایی كریستیانه‌كانیش ئێسته له كوردستانه.
ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم داواكاری له پێنج كه‌نیسه‌ی كلدان سریان ئاشوورى و ئه‌رمه‌ن و له حزبه‌كان وه‌رگرتووه و دۆسیه‌ى كریستیانه‌كان له‌گه‌ڵ كوردستانه.
پاساوه‌كانى ئه‌وان لۆجیكه كه ریفراندۆم له ده‌شتى نه‌ینه‌وا نه‌كرێت؟
ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری ده‌ڵێت نه‌كرێت، حزبه‌كانى تر له‌گه‌ڵ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندان، بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو كریستیانه‌كان ناكات و ئه‌وان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و كه‌سی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق ده‌ڵێن با ریفراندۆم له ده‌شتى نه‌ینه‌وا نه‌كرێت. ئه‌گه‌ر نا به‌رژه‌وه‌ندی كریستیان له‌گه‌ڵ عێراق نه‌ماوه و ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ن زیاتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه.
له‌باره‌ى ده‌شتى نه‌ینه‌وا، حه‌مدانیه و به‌رتله له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شدی شه‌عبین، به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی له كوردستان ئاواره‌ن، ئه‌وان چۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن؟
ده‌شتى نه‌ینه‌وا به‌پێى بڕیاری ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم، ریفراندۆمى لێ ئه‌نجام ده‌درێت له‌وانه له ناوچه‌كانى تلسقۆف، به‌حزانى، شێخان، ئه‌لقوش. له حه‌مدانیه و به‌رتله ئه‌نجام نادرێت به‌هۆی هه‌بوونى هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ئێسته ئاواره‌ى كوردستانن و له ئاواره‌یی ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن، پێم وایه ده‌نگی به‌ڵێ ده‌گاته 70% تا 80% له‌ناو كریستیانه‌كان.
حزبه‌كانى دژ كاریگه‌ری داده‌نێن؟
نه‌خێر، چونكه شه‌قامی كریستیان له‌گه‌ڵ ده‌نگی به‌ڵێدان و ئه‌وانیش لێره له كوردستان قورسایییان نییه.
شه‌قامی كریستیانه‌كان و كه‌نیسه‌كان بۆ نه‌یانتوانیوه گوشار بخه‌نه سه‌ر حزبێك كه ده‌ڵێن نه‌خێر، كاتێك هه‌مووان ده‌زانن به‌رژه‌وه‌ندی كریستیان له‌گه‌ڵ كوردستاندایه؟
كه‌نیسه ده‌ست له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت تێكه‌ڵ ناكات، خه‌ڵكیش به گشتى و زۆرینه له حزبه‌كان باشتر ده‌زانن كه به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ كوردستاندایه و ده‌نگ به به‌ڵێ ده‌ده‌ن به تایبه‌ت كلدانه‌كان كه زۆرینه‌ن، سریان و ئاشوورییه‌كانی ده‌شتى نه‌ینه‌وایش زۆرینه‌یان به به‌ڵێ ده‌نگ ده‌ده‌ن، ته‌نیا حزبی ئاشووری نه‌بێت كه پێی وایه ئێسته كاتى نییه ریفراندۆم له ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئه‌نجام بدرێت نه‌ك دژى بووه‌ستنه‌وه.
ئه‌وه‌ى هه‌یه بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌وا داوا ده‌كرێت بكرێت به پارێزگایه‌كى سه‌ربه‌خۆ، له كۆنگره‌ی بڕۆكسلیش لایه‌نه كریستیانه‌كان كۆده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه. به‌ڵام زۆرینه‌ى خه‌ڵكى ده‌شتى نه‌ینه‌وا ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كوردستان بژین و ناتوانن دواى داعش بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان و له‌گه‌ڵ مووسڵ بژین.
زۆر رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى كریستیان هه‌ن، رۆڵیان چی بووه له‌وه‌ى خواستى كریستیانه‌كان بگه‌یه‌نن به ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا؟
كۆنگره‌ی كریستیانه‌كان كه له به‌لجیكا به‌سترا به به‌شداری كه‌نیسه و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و حزبه‌كان بوو، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى ئاشووری بایكۆتى كرد. له‌وێ دواى گفتوگۆیه‌كى زۆر به باش زانرا ده‌شتى نه‌ینه‌وا دواى داعش بكرێته پارێزگا و حوكمی زاتییان له كوردستان پێ بدرێت. پرسی حوكمی زاتى بۆ كریستیانه‌كان له پڕۆژه‌ى ده‌ستووری كوردستان له ماده‌ى 35 باس كراوه و ده‌یان جاریش ئه‌و به‌ڵێنه به كریستیانه‌كان دراوه.
كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌تایبه‌ت وڵاتانى ئه‌وروپا و كونسوڵگه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هێزه كریستیانه‌كان دانیشتنیان كردووه و بۆچوونیان وه‌رگیراوه و ده‌زانن كریستیان ده‌یانه‌وێ ده‌شتى نه‌ینه‌وا یه‌ك چاره‌نووسی هه‌بێت، نه‌ك له نێوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی دابه‌ش ببن، ئه‌وه‌شیان پێ گوتراوه كه چاره‌نووسی كریستیان له‌گه‌ڵ كوردستاندایه.
كونسوڵگه‌ى ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ كریستیانه‌كان له‌سه‌ر خه‌تن و داواكارییه‌كانیشیان پێ دراوه، ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه كریستیان ده‌یانه‌وێت له چوارچێوه‌ى كوردستان بن و داوایان لێ كراوه له ده‌شتى نه‌ینه‌وا پارێزگاری‌یان لێ بكرێت.
كه ئه‌و داواكارییانه‌تان پێ دان، هه‌ڵوێستی ئه‌وان چی بوو؟
ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دۆسیه‌ى ئێزیدی و كریستیانه‌كان وه‌ك دۆسیه سه‌یر ده‌كه‌ن و له خواست و داواكارییه‌كان تێده‌گه‌ن، بۆیه دواى ریفراندۆم داهاتووی كریستیانه‌كان و ئێزیدییه‌كان یه‌كلا ده‌بێته‌وه.