ڤیدیۆ.. پاڵێوراوانی خاوەن جوانترین گۆڵی 2017
یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) دوێنێ هەینی بەفەرمی ناوی ئەو پاڵێوراوانەی ئاشكرا كرد كە پاڵێوران بۆ خەڵاتی جوانترین گۆڵی 2017 (بوشكاش).
پاڵێوراوەكان برێتین لە 10 گۆڵ و لەسەر ماڵپەڕی فەرمی فیفا دیاریكراون بۆ ئەوەی هەوادارانی وەرزشی دەنگی لەسەر بدەن.
گۆڵە پاڵێوراوەكانیش برێتین لە:
- جۆردی مبۆلا (بەرشەلۆنە) كە لە یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای لاوان تۆماری كرد.
- ئیمانیا ماتیچ (چێڵسی) كە لە یانەی تۆتنهام لە جامی ئینگلتەڕا تۆماری كرد.
- ئۆسكارین ماسولوك گۆڵپارێزی یانەی باروكا كە لە یانەی ئۆرلاندۆ بیراتس لە خولی ئەفریقیای باشوور تۆماری كرد.
- ماریۆ مانزۆكیچ (یۆڤانتۆس) كە لە یانەی ریال مەدرید لە یاریی كۆتای خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماری كرد.
- ئەڤیلیس هەرتادۆ (تیخوانا) كە لە یانەی ئەتڵەس لە خولی مەكسیك تۆماری كرد.
- ئۆلیڤێ گیرۆ (ئارسناڵ) كە لەیانەی كریستال پاڵاس لە خولی ئینگلیزی تۆماری كرد.
- موسا دیمبێلێ (سێلتیك) كە لە یانەی جۆنستۆن لە خولی سكۆتلەندا تۆماری كرد.
- كیڤن برنس بواتیگ (لاس پاڵماس) بەرامبەر یانەی ڤیاڕیال لە خولی ئیسپانیا.
- دینیا كاستیلانۆس كچە یاریزانی نیوزلەندا بەرامبەر كامیرۆن لە جامی جیهانی ئافرەتانی خوار تەمن 17 ساڵی.
- ئەلیخاندرۆ كامارگۆ (یونیڤێر سیداد) كە لە یانەی ئۆهیگینز لە خولی چیلی تۆماری كرد.
وشە -
ئامانج ئهكرهم