لەمەودوا كێ لێدانە سزاكانی یانەی پاریس سان جێرمان جێبەجێ دەكات

:: AM:11:55:23/09/2017 ‌

یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی كێشەی جێبەجێكردنی لێدانە سزاكانی لەنێوان هەردوو ئەستێرە تیپەكەی ئەدینسۆن كاڤانی ئۆرگوایی و نیمار دا سیلڤای بەڕازیلی چارەسەر كرد.

هەفتەی رابردوو لە یارییەكی خولی فڕەنسادا بەرامبەر یانەی لیۆن، كێشە لەنێوان هەردوو ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان كاڤانی و نیمار لەسەر جێبەجێكردنی لێدانی سزا دروست ببوو.

كێشەی نێوان هەردوو یاریزانەكە هەر بەوەندەشەوە نەوەستابوو و تەنانەت لەژووری خۆگۆڕینی یاریزانانیش دەماقاڵە لەنێوانیان دروست ببوو، بەڵام لە كۆتاییدا تیاگۆ سیلڤای كاپتنی یانەكە كۆتایی بە كێشەكانیان هێنابوو.

رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: دەستەی كارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمان رۆژی پێنجشەمی رابردوو كۆبوونەوەی لەگەڵ هەردوو ئەستێرەكە كردبوو بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانیان.

لە كۆبوونەوەكەدا دەستەی كارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمان بڕیاریدابوو مافی لێدانی سزای یانەكەی لە یارییەكاندا بە كاڤانی بدات و كێشەكەش لەنێوان هەردوو ئەستێرەكە بەیەكجاری ببڕێنتەوە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م