هونه‌رمه‌ندی ناوداری شاری سلێمانی "مسته‌فا ئه‌حمه‌د"، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕیی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت وازی له كاری هونه‌ری نه‌هێناوه و به‌رده‌وامه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ جارێكی تر مسته‌فا ئه‌حمه‌د، كه پێشكه‌شكاری سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌ی "ترش و شیرین"ی رادیۆی نه‌وایه و له ڕێگه‌ی به‌رنامكه‌یه‌وه ڕای گه‌یاند: "به‌رده‌وامم له‌سه‌ر كاری هونه‌ری و ته‌نیا گوتوومه به‌هۆی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێم و ته‌نگژه‌ی داراییه‌وه، تیپه هونه‌رییه‌كان و هونه‌رمه‌ندان هیچ به‌رهه‌مێكیان بۆ ناكرێت".
ئاشكرای كرد، ئه‌گه‌ر ئێسته‌ش كارێكی هونه‌ریی جوان بچێته به‌رده‌ستی ئه‌وا كاری له‌سه‌ر ده‌كات و پرسیاری ئه‌وه‌شی كرد: "كێ وتویه‌تی وازم له كاری هونه‌ری هێناوه؟".
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بووه جێگه خۆشیی و شادی له نێوان هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده و زۆربه‌ی هه‌وادارانی بۆیان نووسیووه بڕیارێكی باشت داوه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته ده‌نگۆی مردنیشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌ته‌یكان بڵاوكرایه‌وه، یه‌كێكه له هونه‌مه‌نده ناوداره‌كانی كوردستان، له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ی پێش كه‌ش ده‌كرد كه یه‌كه‌م شانۆی پڕۆگرامی بوو له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته‌وه ده‌رده‌چوو.
ماوه‌یه‌ك به‌هۆیی بیروبۆچوونی جیاوازه له سیاسه‌دات كۆمه‌ڵێك هاوڕێی هونه‌ری و كۆمپانیا مدیایه‌كان لێی دووركه‌وتنه‌وه، به‌هۆیی ئه‌وه‌شه‌وه كه‌مترین كات ئێسته ده‌رده‌كه‌وێت.
له ساڵی 1992 یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی دژی گه‌نده‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له ته‌له‌فزیۆنه كوردییه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرد.