لە ئێستەوە ناوچە کێشە لەسەرەکان سەرەیان بۆ دەنگدان گرتووە

:: AM:02:18:25/09/2017 ‌
هاوڵاتیانی ناوچە کێشە لەسەرەکان بۆ بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم، بە هەمان شێوەی شارەکانی تری کوردستان، چاوەڕوانی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان دەکەن.

هەر ئێستا دوای تێپەڕینی 24ی ئەیلول، گەیستن بە 25ی ئەیلول بە کاتی هەولێری پایتەختی کوردستان، خەڵکی شارەکانی کوردستان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە چاوەڕوانی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان دەکەن، بڕیاریان داوە تا بەیانی لە بەردەم بنکەکاندا دابنیشن، تا یەکەم کەس بن لە بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم و سەرخستنی دەنگی بەڵێ، بۆ جیابوونەوەی کوردستان لە ‌عێڕاق.

لە ناویشیاندا شاری کەرکوک، کە یەکێلە لەو شارانەی چەندان کێشە و ڕێگرییان بۆ بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم بۆ درووست کرا، بەڵام کوردانی ئەم شارە بێ گوێدانە هیچ ڕێگرییەک، بە تامەزرۆییەوە لەبەردەم بنکەکانی دەنگدان وەستاون و چاوەڕوانی کردنەوەی بنکەکانی دەنگدان دەکەن، بە ئاشکرا دەنگی بەڵێ بە ڕوویاندا دیارە، بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە بەرەو بنکەکانی دەنگدان چوون.








وشە - تایبه‌ت